07/10/2025 - 12:52 AM
28 بینراو

مامەلەی دیناری دە بە دوازدە

مامەڵەدارییەکان

بەڕێزێك ئەپرسێ: مامۆستایەك کاتی خۆی بە خەڵکی گوتووە لە بازاڕدا پێنج بە شەش وە دە بە دوانزەی دیناری ئاسن لەگەڵ کاغەز مامەڵی ناچاری بووە حەڵاڵ بووە، ئایا ئەمە ڕاستە؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: نەکرد بە هیچ شێوازێک حەڵاڵ نەبووە و ڕاستیش نەبووە، دە بە دوانزە ناچاری نەبووە، وە حەرام بووە، هەر وەکو پارەی وردە بە زبرەی ئێستا وا بووە، پارەیەک بووە گۆڕاوەتەوە بە هەمان جنسی خۆی کە دیناری عێراقی بوون، وە پارەکە زیاد و کەمی کردووە کە ئەمە ڕیبای فەزڵی دروست کردووە، بە تەواوەتی حەرامە وە ئەو سووەیە کە خوای پەروەردگار هەڕەشەی لێ ئەکا، لەبەر ئەوەی ئەوە نابێ بە پاساو. خوای گەورەش زاناتره

لینک