زەکاتی زەوییەک بەمەبەستی قازانج کڕدرابێت.
بەڕێزێك ئەپرسێ: من هەشت ئەرزەم کردیوە بە نزیکەی بیست دەفتەر بە دوو مەبەستەکەم، لەبەر ئەوەی پارەکە لە ماڵەوە نەبێت، دووەم لەوانەیە دوای چەند ساڵێکی قازانجیان لێ بکەم، ئەمە زەکاتی لێ ئەدرێت؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: مەبەستی یەکەم حسێب ناکرێ چونکە ئەو هەموو کەسێک ئەڵێ با پارەکە لە ماڵەوە نەبێ، مادام مەبەستی ئەرزەکان ئەوەیە کە قازانجی لێ بکرێ بەڵێ ساڵانە ئەبێ زەکاتیان بدەی، چونکە خۆت دەڵێی بۆ ئەوەی چەند ساڵێکی زۆر قازانجیان لێبکەم، لەبەر ئەوە ئەمانە زەکاتیان ئەکەوێ ئەو زەویانە، ئەوە مەبەستەکە ناگۆڕێ کەوتووتە پارەکە لە ماڵەوە نەبێ، بەڵام ئەگەر بتدایە بە زەوییەکان و زەوییەکانت تەنها بۆ ئەوە بووایە کە بمێننەوە وەکوو پارە وە کڕین و فرۆشتنیان پێوە نەکەی وە بە نییەتی قازانج و فرۆشتن نەت کڕیبانایە زەکاتی نەئەکەوت، بەڵام خۆت دەڵێی بە نییەتی قازانج کریوویمە لەبەر ئەوە ئەبێ ساڵانە تەخمین بکرێ و زەکات بدرێ. خوای گەورەش زاناتره
لینک