07/10/2025 - 12:45 AM
17 بینراو

ئەو کاڵایانەی زەکاتیان تێدا نییە.

زەکات

بەڕێزێك ئەپرسێ: ئەمەوێ بزانم ئەو شتانەی کە زەکاتیان لێ ئەکەوێ چین؟ من کرێچیم سەیارەیەکی بە ڕادم هەیە ڕۆژانە تەوزیعی پێ ئەکەم، لەگەڵ بایی نزیکەی شەش هەزار دۆلار موجەمیدە لە ماڕکێتەکان، من ڕۆژانە مەواد دەکڕم بە قەرز و ئەیفرۆشمەوە نزیکەی هەشتا ملیۆن دینار لەم ئیشە دایە کە بڕی چل ملیۆن دیناریان بووە بە هی خۆم، وردە وردە لە مانگی پێنجی پارەوە دەستم بەم ئیشە کردووە، پێشتر تەنها قەمەرەیەکم هەبوو بۆ هاتوچۆی خۆم، خوای گەورە پاداشتتان بداتەوە.

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەم بەڕێزە سەیارەی بە ڕادەکەی کە مەوادی پێ تەوزیع ئەکا ئەمە زەکاتی ناکەوێ، ئەو شەش هەزار دۆلاری کە موجەمیدەیە و لە ماڕکێتەکاندا و کڕین و فرۆشتنی پێ ناکا ئەمەش دیسانەوە زەکاتی ناکەوێ، ئەو هەشتا ملیۆن دینارەی لە ئیشەکە دایە کە چل ملیۆنیان هی خۆیەتی، لەم چل ملیۆنە ساڵانە بەڵێ زەکاتی ئەکەوێ، کەواتە کەی ساڵ بە سەر ئەم پارەیەدا تێپەڕی هەموو ساڵێک ئەم چل ملیۆنە کە دەستمایەیەکی گەڕاوە واتە هەڵدەسووڕێ لە ئیشەکەدا ئەبێ ساڵانە ئەم پارەیە زەکاتی بدەی، بەڵام بەڕادەکە کە بۆ تەوزیعی مەوادە بەکاری دێنی، کڕین و فرۆشتن نییە، موجەمیدەکان کە هی کڕین و فرۆشتن نییە، هەر مەواد یان بابەتێکی تر کە کڕین و فرۆشتنی پێوە ناکەی ئەوانە زەکاتیان لێ دەرناچێ، بەڵام پارە خولاوەکە کە چل ملیۆنی هی خۆتە ئەوە ساڵانە زەکاتی لێ دەکرێ. خوای گەورەش زاناتره

لینک