ئەو سەرچاوەی داهاتانەی بۆ زەکات کۆدەکرێنەوە.
بەڕێزێك ئەپرسێ: ئەگەر مانگانە پارەیەکت هەبێ پاشەکەوت بێ، ئەگەر ساڵ بە سەریدا تێپەڕی گەشتە دوو ملیۆن یان سێ ملیۆن ئەمە زەکاتی ئەکەوێ؟ ئەگەر پارەیەکی تریشت هەبێ حەدی نیسابی هەبێ لە هەردووکیان دەری ئەکەی یان پارەی حەدی نیسابەکە؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئینسان چەند سەرچاوەی دارایی هەبێ بەڕێزان لە زەکاتدا کە زەکات ئەدا هەموو سەرچاوە داراییەکان وەک یەک ئەژمار ئەکرێن، وە ئاڵتون و زیویش لەگەڵ پارە وەک یەک ئەژمار ئەکرێن، واتە ئەم بەڕێزە چەند پارەی هەیە نیسابەو ساڵی بەسەردا تێپەڕبووە وە چەنیش داهاتی هەبووە لە کۆی ئەمانە زەکات ئەدا، وە حەتتا ئاڵتون و زیویش ئەگەر بە تەنیا بۆ نموونە دە مسقاڵ ئاڵتونی هەیە کە زەکاتی ناکەوێ، بەڵام چل وەرەقەیشی هەیە کە دیسان زەکاتی ناکەوێ، چل وەرەقە و دە مسقاڵەکە کۆئەکرێنەوە بەیەکەوە زەکات تەواو ئەکەن ئەبێ زەکاتیان بدرێ ئەگەر ساڵیان بە سەردا تێپەڕ بووبێ، لەبەر ئەوە بابەتی پارە و سەرچاوەی داهاتی ئینسان لە هەر شوێنێکەوە بێ بە هەموویان کۆ ئەکرێتەوە وە هەموویان نیسابیان بۆ حسێب ئەکرێ وە لە هەموویان زەکات ئەدرێ، بۆ بابەتی ئاڵتون و زیویش هی پیاو بن هی ژن کەسەکە بەو شێوازە جەمعی ئەکا وە زەکاتی ئەدا. خوای گەورەش زاناتره
لینک