07/10/2025 - 12:39 AM
21 بینراو

خەرجکردنی داهات بەمەبەستی دەربازبوون لە زەکات

زەکات

بەڕێزێك ئەپرسێ: بڕی (185) وەرەقەم بە قەرز داوە بە کەسێک، کاتێ قەرزم پێداوە وتم (85) وەرەقەیم دوای شەش مانگ بدەرەوە، یەک دەفتەریشی دوای سێ بۆ چوار ساڵ بمدەرەوە، ئێستا سێ بۆ چوار ساڵ تێپەڕیوە من من تەنها (10) وەرەقەم وەرگرتووەتەوە، کەسەکە ئینکاری ناکات لەوەی بمداتەوە، بەڵام ئەڵێ ئەتوانم مانگی دوو وەرەقەت بدەمەوە، من چی بکەم و چۆن زەکاتی دەر بکەم هەتا گوناهبار نەبم؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەو پارەی کە کەوتۆتە لای ئەم بەڕێزە بۆ ئەم قەرزە لە ساڵێکدا چەنی ئەگێڕێتەوە، زەکاتی ئە وەنە بدە، بۆ نموونە مانگی دوو وەرەقە ئەگەڕێتەوە، لە ساڵێکدا (24) وەرەقە ئەگێڕێتەوە، تۆ ساڵی (24) وەرەقە زەکات ئەدەی، لەگەڵ کۆی پارەکانی تردا ئەگەر پارەی ترت هەیە، ئەگەر پارەی ترت نیە لە (24)وەرەقە زەکات ناکەوێ، ئەگەریش زیاد بوو بۆ نموونە کردی بۆ مانگی سێ وەرەقە ئەو کاتە تۆ (36) وەرەقە حسێب ئەکەی، کە کردی بە چوار، (48) وەرەقە، گرنگ ئەوەیە لە ساڵەکەدا کە دوانزە مانگە مانگی چەن وەردەگریتەوە ئەمە بە ماوەی پارە حسێب بکرێ وە زەکاتی ئەمە ئەدرێ، ئەوەی تر لە چوار دەفتەرەکە کە بۆ لەوانەیە پێنج ساڵ شەش ساڵی تر وەربگریتەوە ئەوا ئەوانە هەمووی ساڵانە تەخمینی بۆ ئەکرێ و ساڵی چەند وەرەگریتەوە لە بڕی ئەونە زەکاتە ئەدەی نەک لە کۆی قەرزەکەی کە هەتە. خوای گەورەش زاناتره

لینک