06/10/2025 - 11:56 PM
18 بینراو

زەکاتی مووچە و قازانج و داهاتی مانگانە

زەکات

بەڕێزێك ئەپرسێ: من شوقەم هەیە داوە بە کرێ، ئایا لە کرێی ساڵانەکەی زەکات بدرێت؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەڕێزان کرێی ساڵانەی خانوو، شوقە، دوکان، مووچەی مانگانە وە پارەی داهات هیچ کام لەمانە وەکوو بڵێی ڕێژەی سابیتی نییە بۆ زەکات، یەعنی با بڵێین مۆزەفێک مانگی دوو ملیۆن وەر دەگرێ، لە ساڵێکدا (24) ملیۆن وەردەگرێ، بەڵام ئەم ساڵانە ئەم (24) ملیۆنە هیچی نامێنێتەوە بۆ؟ چونکە هەمووی خەرج ئەبێ، مەسرەفی ماڵ و مناڵ و بژێوی ژیانی پێ دابین ئەکا، لەبەر ئەوە ئەو بەڕێزە حسابی ئەوە ناکا چی پەیا کردووە لەو ساڵەدا، حسابی ئەوە ئەکا چی ماوە لە ساڵدا، ئەوەی ماوە زەکاتی لێ ئەکەوێ، کەواتە ئەو پارەی شوقانەی کە وەری ئەگرێ، پارەی دوکان کە وەری ئەگرێ، پارەی کەسابەتی خۆی، پارەی مووچە و مەعاش کە وەری ئەگرێ ئێمە دێین هەموو ئەمانە، با بڵێین ئێستا مانگی ئەی یانزەیە ئەو بەڕێزە ساڵی داهاتوو مانگی یانزە چی پارەی ماوە بەدەستەوە زەکات لەمانە ئەکەوێ، لەگەڵ ئەو شتانەی بۆ کڕین و فرۆشتن هەیەتی زەکات لەمانە ئەکەوێ، ئەگەر هەموو پارەکان خورا بوون، ئەگەر سەد ملیۆن دیناریش بووبێ ئەم زەکاتی ناکەوێ، چونکە پارەکان خەرج بوون و ئەوەیان دراوە بە خانووی نیشتەجێ بوون و ئەوەیان ژنی بۆ کوڕ پێ هاتووە و ئەمەیان دراوە بە دوکان بۆ ئیش و کار و ئەمە دراوە بە سەیارە بۆ ژێر خۆی و پارەکان نەماون، کەواتە زەکاتی ناکەوێ تەنها لەوە زەکات دەکەوێ کە پارەی ماوەیە وە ساڵی بەسەر تێپەڕ بووە لەوە زەکات ئەکەوێ. خوای گەورەش زاناتره

لینک