زەکاتی کۆمەلێک خانوو کە بە نیەتی جیاواز کڕدراون.
بەڕێزێك ئەپرسێ: چەند شوقەیەکم بە قیسی مانگانە کڕیوە تا ئێستا تەواو نەبوون، هەندێکیان نییەتی بە کرێدانم لێ هێناون دوای تەواو بوون، هەندێکیشیان هەر کات قازانجی بچێتە سەر ئەیانفرۆشم و پرۆژەکانی تری پێ تەکمیل ئەکەم ،ئایا زەکاتیان ئەکەوێت؟ وە چۆن چۆنیەتی زەکاتەکەی ئەبێ بدەم؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەم شوقانەی کە ئەم بەڕێزە کڕیوێتی کە مانگانە قیستیان لە سەرە، تۆ ئەبێ شوقەکان ئەوانەی کە بەرنامەی فرۆشتنەوەیت هەیە لەگەڵ ئەوەش کە بەرنامەی فرۆشتنەوەیت نییە، ئێمە دێین حساب دەکەین چەند ئەبێ مانگانە قیستی ئەم شوقانە بدەیتەوە لە یەک ساڵدا، هەموو ساڵەکان نا، لەوانەیە شوقەکە قیستی (10) ساڵ بێ، لەو ساڵەدا بۆ نموونە تۆ ڕەمەزانان زەکات ئەدەی، ئەم ڕەمەزانە تا ڕەمەزانی داهاتوو چەند قسە دەیتەوە، ئەو هەموو قیستە بیکە بە قەرز لەسەر خۆت بەس قیستی ئەو ساڵە، بۆ نموونە پەنجا وەرەقەیە ئەم پەنجا وەرەقەی لە دەستمایەکەی خۆت دەر بکە، کە لە دەستمایەکە دەری ئەکەی دوای ئەو شوقانەی کە بۆ کرێ کردووتە حسابی مەکە، ئەمانەی کە بۆ کڕین و فرۆشتن کردووتە بیخەمڵێنە بە پارە، ئێستا ئەگەر بیفرۆشی ئەم شوقەیە بەم شێوازەی کە ئێستا هەیە نیوە ناچڵ تەواو بووە، دوو لەسەر سێی تەواو بووە، چەنێکی تەواو بووە بیخەمەڵێنە بە پارە لەگەڵ کۆی پارەکانی تر حسابی بکە وە زەکاتی بدە، ساڵانە ئەبێ ئەوانەی کە بۆ کڕین و فرۆشتن ئەکرێن بخەمڵێنن بە پارە لەو کاتەی کە تۆ زەکات ئەدەی وە زەکاتیان بدرێ، ئەوانەی تر زەکاتیان نادرێ کە بۆ نیشتەجێبوون یان بۆ کرێ کراون، وەکو کۆی قیستی هەموویان لە ئەسڵی دەستمایەکە دەر ئەچێ. بەو شێوازە زەکاتەکەی ئەدەی.
لینک