زەکاتی زەویەک کەسەرەتا بۆ نیشتەجێبوون کڕدراوە و دواتر نیەتەکەی گۆڕاوە.
بەڕێزێك ئەپرسێ: لە بابەتی زەکات ڕوونکردنەوەیەکت دابوو، من زەوییەکم هەیە (10) ساڵ لەمەوبەر کڕیومە، سەرەتا نیەتی کردن بە خانوو هەبوو بۆ ژیانی خێزانی خۆم، بەڵام بە هۆی دواکەوتنی خزمەتگوزاری و بڕیاری شارەوانی بە پێنەدانی مۆڵەت تا ئێستاش هەر زەوییە، بەڵام لە خوا بەزیاد بێت پاش ماوەیە خانووی ترم کڕی و زەوییەکەش ماوە، لێت ناشارمەوە ئەگەر قازانجی بکردایە ئەم کردەوە بە پارە بۆ پرۆژەی تر، ئایا ئەم زەوییە ساڵانە زەکاتی زەکاتی دەکەوێ؟یان دوای ئەوەی فرۆشتم و کردم بەپاره تەنها یەکجار؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەڵێ ئەم زەوییە کە لەو ڕۆژەوە بەرنامەی فرۆشتنیت داناوە، وە تەواو مۆڵەتی خانووت بۆ وەرنەگیراوە لەو ڕۆژەوە کە بەرنامەی فرۆشتنەوەیت هەیە ساڵانە ئەبێ لەگەڵ باقی پارەکانی تر زەکاتی ئەو زەوییەش بدرێ، لەبەر ئەوەی ئێستاش ئەگەر زەوییەکە مابێ و نەفرۆشراوە بەڵام بەرنامەی فرۆشتنەکەی هەرماوە ئەبێ ساڵانە لەگەڵ کۆی پارەکانی تر زەکات بدرێ. خوای گەورەش زاناتره
لینک