(طاغوت) کێیە و بۆچی باست نەکردووە؟.
بەڕێزێك ئەپرسێ: تاغووت چییە؟ من سەیری ڤیدیۆکانتم کردووە لە باسی تەکفیر بەڵام تۆ باسی تاغوتت نەکردووە.
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: تاغوت بەڕێزان لەفزێکە لە(طَغَى)وە هاتووە، (طَغَى) بە هەموو کەسێک دەوترێ کە سنووری بەزاندبێ، خوای پەروەردگار ئەفەرمووێ ﴿اذْهَبْ إِلَى فِرْعَوْنَ إِنَّهُ طَغَى﴾، کە بە موسا ئەفەرموێ: (عليه السلام). ئینجا دەرەجەی توغیانەکە توغیانێکی بچووک بێ یا زۆر هەر تاغوتە، بۆ نموونە شەیتان تاغوتە وە هەموو زاڵمێک هەر تاغوتە، ئیتر تاغوت مەرج نییە تەنها بە کافر بوترێ تاغوت، تاغوت سیفەتێکە لەو سیفەتانەی کە ئەکرێ لە موسڵمان و کافریشدا هەبێ، کەواتە من کە باسی تاغوتم نەکردووە لە بابەتی تەکفیردا لە بەر ئەوەی تاغوت لەفزێک نییە تایبەت بێ بە تەکفیرەوە، وەئینەما هەر کەس ستەمکار بێ وە هەر کەسێ زاڵم، حەقی خەڵک پێشێل بکا، مافی خەڵک بخوا ئێمە پێی ئەڵێین تاغوت، ئەوە بۆیە باسم نەکردووە. خوای گەورەش زاناترە
لینک