لە نوێژی بەکۆمەڵدا کەی ڕکعاتەکە بۆ مەئموم بەتەواو ئەژمار دەکرێت؟.
بەڕێزێك ئەپرسێ: لە نوێژی جەماعەت ئەگەر ئیمام چووە چ شوێنێک ئەو کات ڕکعەتەکە دەفەوتێ کاتێ درەنگ دێیت بۆ مزگەوت؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەگەر کەسی نوێژخوێن فریای ئیمام کەوت ئیمام سەری لە ڕکوعا بوو واتە هێشتا هەڵنەستابووەوە نەی وتبوو (سمع اللهُ لمن حمده) وە تۆ چوویتە ڕکوع ئەو لە ڕکوعدا بوو گوتت (سبحان ربي العظيم وبحمده) ئەو هەڵنەسابۆوە ئەو ڕکعەتە فریا کەوتووی، ئەگەر نەگەشتیتە ڕکوعی ئیمام، یا کە تۆ گەشتیت و ئەو لە حەرەکەی هەڵسانەوە دابوو بە دەرەجەی ئەک کە تۆ فریای یەک (سبحان ربي العظيم وبحمده) نەکەوتی، ئەو ڕکەعەتە بە فەوتاو هەژمار ئەکرێ، پێویست دەکا بیگێڕیتەوە، لەگەڵ ئیمام دەست دەکەی بە نوێژ، بۆ نموونە (سمع الله لمن حمده)، تۆ دەست ئەکەی بە نوێژ، ئەچی لەگەڵی، ناوەستی، چاوەڕێ بکەی تا ئەو ڕکاتەکە تەواو ئەکا، ئەم ڕکعەتەت بۆ حسێب ناکرێ، لە ڕکعەتی دووەمەوە دەست پێ ئەکەی، کە ئیمام سەلامی دایەوە ئەم ڕکعەتە ئەگێڕیتەوە. کەواتە لە ڕکوعە فریای ئیمام کەوتین ئەو ڕکعەتەمان بۆ ئەژمار ئەکرێ، فریای ئیمام نەکەوتین ئەو ڕکعاتە بە فەوتاو ئەژمار ئەکرێ، دواتر بێ کەسەکە ڕەکعەتێکی تر بکاتەوە. خوای گەورەش زاناترە
لینک