05/10/2025 - 06:36 PM
15 بینراو

دەرکردنی سەرفترە بۆ منداڵی ساوا

زەکات

بەڕێزێك ئەپرسێ: مناڵی قومات لەناو لانکە بۆ سەرفترەی بۆ بدرێ نەڕۆژووی گرتووە نە گوناحی کردووە؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان:بەڕێزان بابەتی سەرفترە پەیوەندی نییە بە ڕۆژوو و گوناحکردنەوە تەعبودە، عیبادەتە، پێغەمبەری خوا (ﷺ) ئەفەرمووێ: (لەسەر هەموو موسڵمانێک واجبە)، ئەم موسڵمانە مادەم پێش ئاوابوونی ئاخر ڕۆژی ڕەمەزان هاتۆتە دنیاوە ئەبێ زەکاتی سەرفیترەکەی بۆ بدرێ، لەبەرئەوە زەکاتی سەرفترە پەیوەندی نییە بە ڕۆژوو و گوناحکردنەوە، پێغەمبەری خوا (ﷺ) ئەفەرمووێ: (بۆ ڕۆژۆوان کەفارەتی گوناهەکانیەتی وە پلە بەرزکردنەوەی چاکەکانیەتی)، بەڵام ئەشفەرمووێ لە هەمان کاتدا (طُعْمَةً لِلْمَساكِينِ )، (وە خواردنیشە بە هەژاران ئەدرێ)، کەواتە مەبەستەکەی تەنها بۆ ئەوە نییە بەتەنها بۆ خەڵکی فەقیر و هەژار بێ،یان مەبەستەکە بۆ ئەوە بێ بێڵێین وەڵا ئەمە تەنها بۆ کەفارەتی گوناهبێ، وەئیننەما مەبەستێکی تێکەڵە ئەسڵیش تیایە تەعەمبودە وە لە تەعەمبودیشدا ئینسان ئەبێ پابەند بێ، بەبێ گەڕانەوە بۆ مەبەستەکان. خوای گەورەش زاناترە

لینک