زەکاتی ئەو زەویانەی کە لە ڕابوردودا فرۆشراون.
بەڕێزێك ئەپرسێ: من لە دەرەوەی وڵات دەژیم ماوەی (18) ساڵە ئیشم کردووە و پارەم کۆکردووەتەوە و زەویم لە کوردستان پێک کڕیووە ، دواتر بەشێک لە زەوییەکەم فرۆشتووە و خانووم پێکڕیووە بۆ کرێ، هەروەها بۆ خۆم خانووم دروست کردووە لە کوردستان، هەروەها لە دەرەوەی وڵات خانووم بۆ خۆم کڕیووە بە پارەی ئەو زەویانەی کە هەمبووەو فرۆشتوومەتەوە، قەرزی خانووم پێداوەتەوە بەڵام هیچ زەکاتم لێ نەداوە، ئایا من پێشتوو زەکاتم لەسەر بووە؟ یەعنی ئێستا لەو خانوو زەویانەی کە هەمە زەکاتم لەسەرە کە بیدەم؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەو زەویانەی کە پێشتر ئەم برایە کڕیویەتی ئەگەر زەویەکانی بۆ کڕین و فرۆشتن کڕیووە بەڵێ ئەبوایە ساڵانە لە پارەی ئەو زەوییانە زەکاتت بدایە، ئەگەریش زەوییەکان بۆ دانان کڕیوتە وە دواتر بەرنامەی فرۆشتنت بۆ دروست بووە ئەو کات ئێمە ئەڵێین زەکاتی ناکەوێ، کە فرۆشتووشتە پارەکان ئەگەر نەماوەتەوە تا ساڵی بە سەردا تێپەڕ بووبێ چۆتە خانوو، چووتە دوکان و چۆتە مەشاریعیترەوە وە خانووەکان بۆ کڕین و فرۆشتن نەتکردووە وە ئینما بۆ نیشتەجێبوونی خۆت یا بۆ کرێ کردووتە، خانووی کرێ و خانووی نیشتەجێ بوون زەکاتی ناکەوێ، بەڵام خانوێک کڕین و فرۆشتنی پێوە بکرێ یان زەوییەك کڕین و فرۆشتنی پێوە بکرێ زەکاتی ئەکەوێ، کەواتە هەم زەوییەکانی پێشووت ئەبێ خۆتی لەسەر یەکلابکەیتەوە کە بە چ نییەتێک ئەو زەویان کڕی بوو، ئەگەر زەوییەکان بە نییەتی کڕین و فرۆشتن و خێر کڕیبووت، ئەگەر ساڵیان بە سەرها تێپەڕ بێ ساڵانە زەکاتەکەی دابنێیت، ئەگەر نەتداوە ئێستا بیدا، بگەڕێرەوە بۆ ئەو کاتانە، زەوییەکان خەمڵاندنی بۆ بکە، چەنی کردووە زەکاتی ئەوەنە بدا، ئەگەریش نا ئەوکات هەر بەرنامەی فرۆشتن و کڕین و فرۆش نەبووە، وەکو ئیحتیات وەکو ئەوەی کە پارەکە نەفەوتێ وتوتە با زەوی بێ و لە موستەقبەلدا هەر بمێنێ، ئەو کات زەکاتی نەکەوتووە وە قەرزاریش نەبووی لەسەر زەکاتەکەی، خانووەکان و زەوییەکانیش کە ئێستا هەتا هەردیسانەوە بە هەمان ڕێکار مامەڵەی لەگەڵدا ئەکرێ، ئەگەر بەرنامە کڕین و فرۆشتنیانە هەموو ساڵێک لەگەڵ پارەکانی تر زەکاتیان بدە، ئەگەر بەرنامەش کرێ و دانانە یا نیشتەجێبوونی خۆتە زەکاتیان ناکەوێ. خوای گەورەش زاناترە
لینک