05/10/2025 - 05:39 PM
19 بینراو

زەکات بۆ ماڵێک دوو مووچەیان هەبێت

زەکات

بەڕێزێك ئەپرسێ: ئەگەر ماڵێک دوو مەعاشیان هەبێت و لە خانووی خۆیاندا بن و بەڵام قەرزار بن و نەخۆشیان هەبێت کەسوکاریان پێیان خۆش بێ زەکاتیان پێ بدەن، ئایا زەکاتیان پێ ئەشێ؟

وەڵام

ئەگەر ماڵی خۆیان بێت و دوو مەعاشیان هەبێت و ئێ بەڵام هۆکاری قەرزەکەیان مەشروع بێ، واتە قەرزەکە بۆ کارێکی ڕێگەپێدراو کرابێ، وە زیادەڕەوی تیا نەکرابێ ئەو کاتە تا ئەو کاتی قەرزەکەیان لە کۆڵ ئەکەوێ، بەڵێ دروستە زەکات وەربگرن، کە قەرزەکەیان لە کۆڵ کەوت مادەم دوو مەعاشیانی خانووی خۆیان هێنا نەخێر دروست نییە زەکات وەربگرن، وە دروستیش نییە خۆیان قەرزار بکەن لەسەر شتی لاوەکی بەس بۆ ئەوەی زەکات وەربگرن و قەرزی پێ بەنەوە، نا دروست نیە بە هیچ شێوازێک. خوای گەورەش زاناترە

لینک