05/10/2025 - 05:37 PM
20 بینراو

وابەستەکردنی تەڵاق بەمەرج.

گشتی

بەڕێزێك ئەپرسێ: (دیارە گرفتێکی تەڵاقی هەیە لەگەڵ هاوسەرەکەی موناقەشەی هەبووە و دەمەقاڵەیان بۆ دروست بووە، مێردەکەی تەڵاقی خواردووە کە ئەم خوشکە بەڕێزە بۆ ساڵێک بۆی نییە بچێ بۆ ماڵی خوشکەکانی)، ئەڵێ دوای پەشیمان بۆتەوە ماوەیەک بە سەر ئەم مەوزوعەدا تێپەڕیووە، من پابەندم بەوەی کە نەچم، ئەڵێ بەڵام ناتوانم تا ساڵێک بەردەوام بم، لەبەر ئەوەی کەسوکارەکەی هەندێک نەخۆشیان هەیە ئەڵێ ناچارم سەردانیان بکەم، چۆن ئەو کێشەیە چارەسەر بکەم؟ ئایا تەڵاقە حوکمی سوێندی هەیە؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وەڵام: ئەگەر ئەو بەڕێزە تەڵاقی تەعلیق کردبێ بە نییەتی ئەوەی کە "ئەم نابێ بچێ وە ئەگەر بچێ تەڵاقەکەی کەوتبێ"، نەخێر ئەوە سوێندی نییە، ئێمە ئەگەڕێینەوە بۆ نیەتی کابرا بەڵام زاهیر وایە لێرە، چونکە قسە و دەمە قاڵێیەکە لەسەر ئەوە بووە کە بچێ بۆ شوێنێک ئەم خوشکە بەڕێزە، دەمەقاڵی لەسەر ئەوە دروست بووە، "مادەم وایە تۆش تەڵاقی کەوتی بێت تا ساڵێک ناچی بۆ ماڵی کەس و کارت"، ئەگەر وا بووبێ وە ئەم بەڕێزە مەبەستی ئەوە بووبێ تەڵاقی بخا ئەگەر ئەو خوشکە بەڕێز بچێ ئەو کاتە تەڵاقی پێ ئەکەوێ، حەل بۆ ئەمە ئەوەیە ئەگەر تەڵاقی پێشتریان نییە ئاساییە بچێ تەڵاقێکیان ئەکەوێ و دوای پیاوەکە بیگێڕێتەوە، ئەگەر زەروورە بچێ و ئەیەوێ کێشەکە لای کەس و کاری ئاشکرا نەبێ و خەڵک نەزانێ کە ئەم پیاوە تەڵاقی خواردووە، لەبەر ئەوە ئەم ئافرەتە ناچێ کە پیاوەکەی تەڵاقی لێ خواردووە لەوانەی کێشەکە گەورە بێ، ئەتوانێ بڕوا و تەڵاقێکیان ئەکەوێ، ئەمە ئەگەر پیاوەکەم مەبەستی ئەوەبوو کە "ئەگەر بچێ تەڵاقی بدا"، بەڵام ئەگەر مەبەستی سوێند بوو ئەو کاتە سوێنەکەی ئەکەوێ ئەگەر ئەم خوشکە بەڕێزە بچێ و ئەو پیاوە بەڕێزە ئەتوانێ کە فارەتی سوێنێک بدا و سێ ڕۆژ بە ڕۆژوو بێ یا خواردنی (10) هەژار بدا، لەمە زیاتری پێویست نییە خوای گەورەش زاناترە

لینک