05/10/2025 - 05:35 PM
24 بینراو

کاتی کڕنوشی هەڵەی نوێژ

عبادات

بەڕێزێك ئەپرسێ: ئایا سوجدە سەهو پێش سەلام دانەوەیەوە یان دوای سەلام دانەوەیە؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەگەر کەسێک سوجدەی سەهوەکەی بە هۆی ئەوەوە بووبێ کە سوننەتێکی لە بیرچووە یەعنی بۆ نموونە تەحیاتی یەکەمی بیر چووە لە نوێژێکی سێ ڕکعەتییدا، چوار ڕکعەتییدا، ئەمە دواتر سوجدەی سەهوەکە لە پێش سەلام دانەوە ئەبرێ، ئەگەر کەم و کورتی لە نوێژدا دروست بووبوو بەهۆی نەکردنی سوننەتێکەوە سوجدەی سەهوەکە پێش سەلام دانەوەیە، ئەگەر زیادێکی کردبوو ئەم بەڕێزە، واتە دوای بیری کەوتەوە کە ئەم سێ سوجدەی بردووە لە ڕکعەتێکدا لە جیاتی دوو سوجدە ئەو کات لە دوای سەلام دانەوە سوژدەی سەهوەکە ئەبا، چونکە کۆمەڵێک حەدیسمان هەیە لەم بارەیەوە هەندێکی باس لەوە دەکا کە پێش سەلام دانەوە و سوجدەی بردووە هەندێکی دوای سەلام دانەوە، عولەما کە جەمع و تەوفیقیان کردووە فەرموویانە (ئەگەر بۆ پڕکردنەوەی کەم و کورتی بێ پێش ئەوەی کەسەکە سەلام باتەوە دوای ئەوەی تەحیات ئەخوێنێ سوجدە ئەبات، دوو سوجدە ئەبات، پێی ئەوترێ سوجدەی سەهو، ئەگەر زیادەیەکی کردبێ و دوای بیری کەوتبێتەوە دوای ئەوەی کە تەحیات تەواو ئەکا سەلام ئەداتەوە ئەوجا سوژدەی سەهوەکە ئەبا)، بەم شێوازە سەجدەکە سەحیحە. خوای گەورەش زاناترە

لینک