کەسێک دزی لەکەسێک کردوە چۆن بۆی بگێڕێتەوە؟.
بەڕێزێك ئەپرسێ: ئەگەر کەسێک دزی کردبێ لە خەڵک مەرج نییە هەر پارە بێ، ئەڵێ بۆ نموونە چۆتە خواردنگەکە و خواردنی خواردوو پارەی نەداوە، وە ئێستا کەسەکە تۆبی کردووە چۆن ئەو شتە بۆ خاوەن حەقەکان بگێڕێتەوە؟ ئایا مەرجە پێی بڵێ کە من ئەو کارەم کردووە؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: نەخێر، مەرجی تەوبەکردن ئەوە نییە کە ئێمە بە خاوەن حەقەکان بڵێین وەڵا کاکە ئێمە ئەو حەقانەمان خواردووە، چونکە زۆر جارە بانەی کێشەی کۆمەڵایەتی لێ ئەکەوێتەوە، بۆ نموونە لە مەتعەمەکە نانت خواردووە و پارەت نەداوە دیارییەکی بۆ بکڕە، ڕۆژێک بچۆ "وەڵا هەر حەزم کردووە بۆنێکت بە دیاری بۆ بێنم"، "وەڵا حەزم کردووە سێتێک قاپ و قاچاخت بۆ بێنم بۆ مەتعەمەکەت"، حەقەکەی بۆ بگێڕەوە بەبێ ئەوەی باسی ئەوە بکەی کە ئەمە حەقێکەو لە لاتە، بە ناوی دیاری، بە ناوی هەر شتێکی تر، بەناوی خانووی تازەی کردووە، مناڵی بووە، ژنی هێناوە، حەقەکەی بۆ بگێڕەوە بە زیادەوە، بەڵام ئەگەر ئەزانی ئەمە دوودڵی و گومان دروست ئەکا مەرج نییە پێی بڵێی، چونکە زۆر جار گێڕانەوەی حەق وە پێ وتنی حەقەکە، سەرچاوەی حەقەکە کێشەی کۆمەڵایەتی لێ ئەکەوێتەوە، بۆیە مەرج نیە پێی بڵێی، بەڵام گرنگە حەقەکەی بۆ بگێڕیتەوە. خوای گەورەش زاناترە
لینک