زەکات بۆ کەسێک کە پارەی خەڵکی بەدەستەوەیە.
بەڕێزێك ئەپرسێ: من خاوەنی ژن و مناڵم (کرێچیە دیارە)، مانگی حەفتا هەزار ئەدەم بە کرێ، خێزانیشم کێشەی دەروونی هەیە و (دیارە نەخۆشەو عیلاجی بۆ ئەکرێ، مانگانە مەبلەغێک ئەدا بە عیلاج)، ئەڵێ مانگانە من دووسەد دۆلارم هەیە، لە ڕێگەی براکەیەوە کە دەفتەرێک دۆلاری داناوە کاری پێوە دەکات بە پێی ڕێککەوتنی خۆیان، ئەو دەفتەرە دۆلارە ساڵی بە سەردا تێپەڕیووە زەکاتی دەکەوێت؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەڵێ، ئەم پارەی کە مامەڵەی پێوە ئەکرێ ئەگەر پارەکە هی براکەتە ئەبێ ئەو زە کاتەکەی بدا، ئەگەر هی تۆیە تۆ زەکاتەکەی ئەدەی. دووم: ئەپرسێ: خەڵکێکی ناسراوم هەیە زەکات و سەرفیترم دەدەنێ پێم دەشێت؟ وەڵام: ئەگەر تەنها مووچەکە دوو سەد دۆلار بێ (130) هەزاری بەو شێوازەی کە باسی ئەکەی بڕوا بۆ عیلاج و (70) هەزاری بڕوا بۆ کرێی خانوو و وە موحتاج بی پارت نەبێ، بەڵێ بەڵام ئەگەر ئەو دەفتەری باسی ئەکەی هی خۆت بێ ئەو دەفتەرە زەکاتی ئەکەوێ و تۆ زەکاتت پێ ناشێ، ئەگەر هی براکەیشت بێ ئەو کاتە بەڵێ زەکاتت پێ ئەشێ ئەگەر هەژار بێ.
لینک