03/10/2025 - 05:16 PM
7 بینراو

زەکات لە پارە و لە دەغیلەی منداڵ

زەکات

بەڕێزێك ئەپرسێ: دەغیلەی مناڵ زەکاتی لێ دەرئەکرێت؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەڕێزان زەکات حەقێکە پەیوەستە بە ماڵەوە، بۆیە کەسایەتی کەسەکە بە نەزەری ئیعتیبار وەرناگیرێ، پاری شێت، پارەی هەتیو، پارەی بێوەژن، پارەی پیرێژن، پارەی مناڵ، هەر پارەیەک ساڵی بە سەردا تێپەڕی، گەیشتە حەدی زەکات، ئەبێ زەکاتی لێ بدرێ، مناڵە وەلی ئەمرەکەی کۆی زەکاتی لێبدا. لەبەرئەوە بەڵێ دەغیلەی مناڵ ئەگەر گەشتە حەدی زەکات مناڵەکە هەتیویش بێ ئەڵێین ئەبێ زەکات لە پارەکە دەربکرێ. خوای گەورەش زاناترە

لینک