زەکات بۆ کەسێک کە پارەی خەڵکی بەدەستەوەیە.
بەڕێزێك ئەپرسێ: پارەی مانگانە دەدرێت وە لێی پاشەکەوت ئەکرێت، لەبەر ئەوەی لە پار مانگی پێنج هەتا ئەمڕۆ ساڵی بە سەردا تێپەڕ نەبووە ئایا زەکاتەکەی چۆن دەربکرێت؟ ئایا پارەی کاسبی کە بە هەمان شێوە مانگانە ئەچێتە سەری ئایا تەنها ئەو بڕە پارەی زەکاتی لێ دێ کە ساڵێک بە سەریدا تێپەڕیووە؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: پارە بگاتە حەدی زەکات، ئێمە نیسابەکە حسێب ئەکەین بۆ نموونە ئەم برا بەڕێزە پارەکەی بۆ نموونە پەنجا وەرەقە بووە، ئەم پەنجا وەرەقەی ساڵی داهاتووکە هاتەوە بە سەردا هەر چەندی هەبوو پارەی هەمووی ئەدا، ئێمە حسابی ئەوە ناکەین وەڵا مووچەی مانگی دە سەد هەزاری پاشەکەوت بووە و وەڵا مووچەی مانگی یانزە دووسەی پاشەکەوت بووەو مووچەی مانگی یەک پێنج سەی پاشەکەوت بووە و.. هتد، ئەوە ناکرێ، لێمان تێک ئەچێ، کەواتە کەی گەشتە نیساب حەدی پارەکەی جەنابت لەو کاتەوە ساڵی داهاتوو هەرچیت هەبوو زەکاتی هەمووی بە یەک جوملە بدە، ئەو کێشەیە دروست مەکە، لەبەرئەوە زەکاتی داهات وە کەسابەت وە مەعاش و مووچەش هەر بەم شێوازە مامەڵەی لێ دەکرێ. خوای گەورەش زاناترە
لینک