کەسێک پارەی خەوتوی هەبێت زەکاتی پێ ناشێت.
بەڕێزێك ئەپرسێ (دەربارەی زەکات) دەڵێ: برایەک سێ مانگە بێ ئیشە پارەی دانراوی هەیە کە شمولی زەکات دەکات بە نزیکەی سێ دەفتەر، ئایا زەکاتی پێ ئەشێ کە بێ ئیش بێ؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بە هیچ شێوازێک بەڕێزان، کابرا ئەگەر سێ دەفتەری هەبێ چۆن زەکاتی پێ ئەشێ؟ ئێمە ئەڵێین پەنجا وەرەقی هەبێ زەکاتی پێ ناشێ، پێنج ساڵی تریش بێ ئیش بێ دوو دەفتەرە ئەخوا، هێشتا دەفتەرێکی بۆ بمێنێتەوە هەر پاری زەکاتی لێ ئەکەوێ، لەبەرئەوە ئەم برا بەڕێزانە نە زەکاتی پێ ئەشێ، نە بۆیشی هەیە بە بیانی بێ ئیشی خۆی لە زەکات پەنهان بکا بڵێ وەڵا زەکاتم ناکەوێ، هە بەڕێزێک پارەی خەوتووی هەبوو کە بگاتە پەنجا و لە ماوەی ساڵێکدا ئەم بەڕێزە ئەبێ زەکات بدا، ئیتر ئیشی هەیە ئیشی نییە ئەو پەیوەندی هەیە بە خۆیەوە. خوای گەورەش زاناتره
لینک