مامەڵەکردن بە ئۆتۆمبێلی علوج و بئ سەرەتاوە
بەڕێزێك ئەپرسێ: ئەمەوێ سەیارەی عیلوج بکڕم کە ئێستا حکومەت ڕەقەمی بۆ کردووە، ئەتوانی بە ناوی خۆتی بکەی یا سەیارەی ئاڕم؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئێمە ئەڵێین هەر سەیارەیەک ئەوەلیاتی ئەو سەیارەیە نامەشروع بێ هەر نامەشورعە بەڕێزان، سەیارەی عولوج کاتی خۆی ئەم سەیارانە هەندێکی خەڵکی تیا کوژرا، هەندێکی دزرا، هەندێکی ماڵی خەڵک بوو کە داهاتی گشتی بوو ماڵی حکوومەت بوو بەتاڵان برا، ئەم سەیارانە حەرامن، داهاتەکەیان حەرامە، تا ڕۆژی قیامەتیش هەر بە حەرامی ئەمێننەوە، کەس بۆی نییە مامەڵەیان پێوە بکات، چونکە وەکو عەرزم کردن شتێک لە بنەڕەتدا حەرام بێ لە ناوەڕاستدا حەڵاڵ نابێ، یەعنی کابرایەک بڕوات سەیارەیەک بدزێ بڵێن وەڵا ئەگەر دوو دەستی کرد یا سێ دەستی کرد ئیتر حەڵاڵە، تا ئەو سەیارەیە دزی بێ هەر حەرامە مامەڵە پێوەکردنی، وە کەس بۆی نییە بیکڕێ، چونکە مافی خەڵکی تری پێوە پەیوەستە، لەبەرئەوە ئەگەر پارەکەی جەنابت حەڵاڵە بە سەیارەی حەرام و دزراوی مەدە، چونکە زۆرێک لەمانە نەک هەر دزراون خەڵکیشیان تیا کوژراوە وە خوێنی ناحەقی تیا ڕژراوە، لەبەر ئەوە تۆ پارەکەی خۆت حەرام مەکە، ئەم جۆرە سەیارانە (با حوکمەکی ڕەقەمی لێدابێ)، مامەڵەی حکومەت ڕێکاری حکومەت نا حەق ناکا بە حەق، وە حەق ناکا بە ناحەق، ئەوەی کە بڕیار لەمانە ئەدا شەرعە، شەرع ئەڵێ ئەم سەیارانە کە ئەوەلیاتیان نییە وە ئەم سەیارانە لە بنەڕەتدا دزراون مەشروع نییە بە یەک شێوازێک مامەڵەی پێوە بکرێ. خوای گەورەش زاناتره
لینک