03/10/2025 - 09:13 AM
6 بینراو

خەمڵاندنی کاڵا بازرگانییەکان بۆ زەکات.

زەکات

بەڕێزێك ئەپرسێ: من دوکاندارم، ئەشیای ناو دوکان (دیارە باسی زەکات ئەکا) بەو نرخە حساب بکەم کڕیومە یا بە نرخی فرۆشتن؟ چونکە هەندێک دەڵێن بە نرخی کڕین هەندێک دەڵێن بە نرخی فرۆشتن کامیان باشترە؟ وە من چەند ساڵە بە نرخی کڕین حیسابم کردووە خوای گەورە پاداشتان باتەوە.

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەڕێزان زەکات بە نرخی فرۆشت یاری ئەکرێ نەک بە نرخی کڕین، نرخی کڕین زۆر جار زیان بەخشە بۆ ئەو خەڵکانەی کە پاری زەکاتەکە ئەدەن، ئێستا بۆ نموونە کەسێکمان هەیە زەوییەکی کڕیوە یا باخێکی کڕیوە لەوانەیە چل پەنجا دەفتەری پێیدابێ، ئێستا بیست دەفتەر ئەکا، چ مەنتیقێک لەوە دایە ئێمە بڵێین وەڵا باخەکە بە نرخی کڕین کە پەنجا دەفتەر بووە، ئەرزی واقیع ئێستا بیست دەفتەر ئەکا، چۆن ئەبێ ئێمە بڵێین زەکاتی پەنجا دەفتەر بدا کە دوو قات و نیو ئەکا؟ کەواتە شەرع تەعامول لەگەڵ واقیع ئەکا، یا خوشکێکی بەڕێز ئاڵتونی هەیە، ئاڵتون ئێستا نرخی کرین گرانترە لە نرخی فرۆش، چ مەنتیقێکی تیایە بیست مسقاڵ ئاڵتونی هەیە بڵێین بە نرخی کڕین لەسەری ئەکەین بە ماڵ؟ ئەو بچێتە بازاڕ چەنی بۆ ئەکا؟ ئەوەی کە ئەوە هەیەتی ئێستا بە فرۆش ئەبێتەوە بە پارە، کە بە فرۆش ئەبێتەوە بە پارە کەواتە ئێمە نرخی فرۆشی بۆ ئەخەمڵێنین، لەبەرئەوە ئەم برا بەڕێزە وە هەموو خاوەنکار و ماڕکێتەکان وە خاوەن بۆ نموونە کۆمپانیاکان هەموویان لە کاتی زەکاتدا ئەو کاڵایانەی کە هەیانە بە نرخی فرۆش خەمڵاندنی بۆ ئەکەن، ئینجا جاری وایە ئەڵێ ئاخر ئێمە جوملە فرۆشین و ئەو ئەڵێ من موفرەد فرۆشم و..، دوای کابرا کە پێی ئەفرۆشی لەوانەیە داوای ئەوە بکا کە نرخی بۆ بشکێنی، ئێمە ئەڵێین ستاندارد وەربگرن، یەعنی ئەم کاڵایانەی کە تۆ هێناوتە جوملە و موفرەدی لە کاتی زەکاتدا تەخمینی بکە چەنی بە جوملە ئەڕوا بە نرخێک، وە چەنی بە موفرەد ئەڕوا، وە چەندیشی تەوقع ئەکەین ئەمێنێتەوە، ئەمە ئینسان بەینی خۆی و خوا، خۆی قەرزاری خوا و خەڵکی فەقیر نەکات، بەڵام بۆ مامەڵەکردن نرخی فرۆش ستانداردە، یاعنی ئێمە ئەڵێین ئەو کاڵایانەی (کاکە واز لە نرخی کڕین بێنە)، بە چەند ئەیفرۆشی نرخی ئەوە تەخمین بکە، وە لەوە زەکات دەرەچێ. لەبەرئەوە ئەم برا بەڕێزە چەند ساڵێکە بە نرخی کڕین خەمڵاندنی کردووە، هەڵەی کردووە، کارێکی باشی نەکردووە، مادەم نەیزانی و إن شاء الله قەرزار نابێ، بەڵام ئەڵێین محاوەلە بکا خێر بکا بۆ ئەوەی قەرەبووی ئەو کەمانە بکاتەوە، لەمەودواش بە نرخی فرۆش کاڵاکانی بخەمڵێنێ. خوای گەورەش زاناتره

لینک