01/10/2025 - 12:09 PM
19 بینراو

کارکردن لە کۆمپانیایەک کە لە بانک قەرز دەکات.

مامەڵەدارییەکان

بەڕێزێك ئەپرسێ: ئایا ئیشکردن لە کۆمپانیایەک کە قەرز لە بانک بکات ئایا کارکردن لەم کۆمپانیایە دروستە؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەگەر کۆمپانیاکە کۆی دەستمایەکەی قەرزی بانک بێ و بە ڕیبا هێنابێتی نەخێر دروست نییە کار لەو کۆمپانیایە بکرێ، بەڵام ئەگەر کۆمپانیاکە خۆی دەستمایی خۆی هەیە بەڵام هەندێک جار بەڕێژەیەکی کەم قەرز لە بانق وەرەگرێ ئەو کاتە ئەڵێین دروستە، لەبەر ئەو پرسیارەکەی ئەم بەڕێزە مەفروزە بۆ خۆی حوکمەکەی بزانێ ئایا کۆی دەستمایەکەی کۆمپانیا پارەی بانکەو بە ڕیبا وەریگرتووە، ئەگەر وایە دروست نییە ئیشی لەگەڵدا بکرێ وە کارمەندی ئەم کۆمپانیایەش بی حەرامە مووچەکەی، بەڵام ئەگەر پارەیەکی کەمی وەرگرتووە و خۆی دەستمایەکی زۆری هەیە وە کاری کۆمپانیا بە دەستمایەکەی خۆی ئەڕوا بەڕێوە، هەندێک جار بۆ هەندێک کاری کەم قەرز وەرە وەرگرێ لە بانق، ئەو کاتە کێشەیەکی شەرعی بۆ مووچەی ئەم مووزەفە نییە، ئەوەی وەرگرێ کۆمپانیا بۆ خۆی سووە، وە حەرامە، بەڵام بۆ ئەم کێشە دروست ناکا. خوای گەورەش زاناتره

لینک