گواستنەوەی زەکات لە وڵاتێک بۆ وڵاتێکی تر.
. بەڕێزێك ئەپرسێ: ئایا زەکات بۆ لێقەوماوانی تورکیا و سوریا دەبێت؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: زەکات بۆ لێقەوماوی هەموو شوێنێک ئەبێ بە مەرجی ئەو خەڵکە موسڵمان بن، چونکە زەکات تەنها بۆ موسڵمان ئەشێ، خێر بە هەموو کەسێک ئەشێ، بە هەر ئایین و ئایینزایەک ئەشێ، بەڵام زەکات تەنها بە موسڵمان ئەشێ، ئەگەر ئەو لێقەوماوانە موسڵمان بوون بە زەکات یارمەتییان ئەدەین، ئەگەر موسڵمان نەبوون ئەو کاتە بە پارەی تر هاوکارییان ئەکەین کە خێر و چاکە ئیحسانی ترمان هەیە لەوانە هاوکاریان ئەکەین، بەڵێ تورکیا و سوریا دوو گەلی موسڵمانن زەکاتیان پێ ئەشێ، بەڵام مولاحەزەی ئەوە بکەین ئەو کەسەی کە زەکات ئەدا تا لە چوار دەوری خۆی، خزمەکانی خۆی، برا و خوشکەکانی، دراوسێکانی، مەنتیقەکەی خۆی، محافزەکەی خۆی، هەرێمەکەی خۆی، وڵاتەکەی خۆی، خەڵکی موحتاج و خەڵکی پێویست هەبێ زەکاتیان پێ بدەین زۆر شەرعی نییە زەکات بگوازرێتەوە بۆ شوێنێکی تر، ئیللا مەگەر ئەڵڵاهومە لە حاڵەتی ڕوودانی کارەساتێکی بۆ نموونە سروشتی وەکوو بومەلەرزە، وەکوو لافاو، وەکوو شەڕێکی نا بەرامبەر وەک ئەوەی لە غەززەدا ئەقەومێ لەم حەڵەتەدا دروستە زەکات بۆ ئەو خەڵکانە بگوازێتەوە، ئەگینا لە حاڵەتی سروشتیدا ئینسان تا ئەتوانێ (الأقربون أولى بالمعروف)، کەسوکانی خۆمان لە پێشترن بۆ ئەوەی کە ئێمە زەکاتیان پێ بدەین وە هاوکاریان بکەین. خوای گەورەش زاناتڕه
لینک