سیحر چییە و چۆن بیناسینەوە ؟.
بەڕێزێك ئەپرسێ: سیحر چییە؟ چۆن بزانم سیحرم لێ کراوە؟ وە چۆن سیحر بەتاڵ دەکرێتەوە و سیحر چەند جۆری هەیە؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان:وەڵام: بابەتی سیحر بەڕێزان جا ئێستا زۆر زۆر بە داخەوە بۆ بە بنێشتە خۆشی ژێر دەمووددانی کۆمەڵی خەڵکی بازرگان و دەست بڕ، هەر کەسێک ئەڕوا جاری وایە هەیە نەخۆشی عوزویی هەیە، جاری وا هەیە نەخۆشی نەفسی هەیە، جاری وا هەیە نەخۆشیەکە بۆ نموونە عیلاقی بە گوزەران و ژیانی کەسەکەوە هەیە، ئەچێتە لای خەڵکێک ئەمانە نان بەمەوە ئەخۆن، "وەڵا سیحرت لێ کراوە"، ئەم بابەتە چونکە سەلماندنی قورسە کەسی بۆ نموونە نەخۆش ئەچێتە ژێر کاریگەری ئەم قسەیە، چونکە ناتوانی بیسەلمێنی، کە ئەڵێ "سیحرت لێ کراوە"، خۆ سیحر ئەم پەرداخە نییە بڵێ "ئەوە سیحرەکەیەو ئەوە لە بەردەمت دایە"، خۆ سیحر نەخۆشییەک نییە بڵێ "وەڵا ئەمە ئەشیعەکەیە ئەم پەڵەیە کە دەرچووە لەسەر سییەکانی، یا لە مێشکدا ئەمە کێشەکە ئەمە دروستی ئەکا"، یا "وەڵا ئەم ئیسقانەیە کە شکاوە لە ئیشیعەکەدا دەرچووە"، کابرا پێت دەڵێ "سیحرت لێ کراوە"، کە ئەڵێین بیسەلمێنە، چۆن بیسەلمێنێ؟ وەک کابرا وتی ئەستێرەکانی ئاسمان، وتی بڕۆ بیبژێرە، ئەویش وا بە ئێمە ئەڵێ، ئەڵێ سیحرت لێ کراوە، بەم (سیحرت لێ کراوە) زۆر کات بوە بە پەڕدەپۆش کردن بۆ کۆمەڵێک دیاردەی نائەخلاقی، نائینسانی، نائیمانی، چۆتە دیاردەی بازرگانی کردن بەم جۆرە خەڵکانەوە وە ئیستیغلال کردنی خەم و پەژارە و ناڕەحەتی خەڵکانێک بۆ ئەم جۆرە خەڵکە دەست بڕانە، لەبەرئەوە من ئەڵێم بابەتی سیحر ئەگەر بکرێ زۆر زۆر دەگمەنە، ڕاستە هەیە دیاردەیەکە و لە شەرعدا ئیقراری پێکراوە، بەڵام ئێمە ئەڵین دەگمەنە، وە مەفروزە خوشکان و برایانمان خۆیان نەدەنە دەست ئەم بابەتە، وە بە هیچ شێوازێک هەتاوەکوو عیلاج وەستابێ، دکتۆر وەستابێ، پزیشک وەستابێ، خەستەخانە وەستابێ، دەرمان وەستابێ، ئێمە نەچین بۆ ئەم حاڵەتە، ئەگەر ئەم هەموو ئەم پشکنینەمان کرد وتیان ئەمە لە ڕووی پزیشکییەوە، لە ڕووی ئەم ناحیە توبیانەوە هیچ گرفتێکی نییە ئەو کات ئەکرێ بڕۆین، بەڵام بڕۆین بۆ لای کێ؟ خەڵکانێکی زۆر زۆر دیندار، متمانە پێکراو، خەڵکانێک کە بە هیچ شێوازێک پەنا بۆ حەرام نەبن لەم کارانەیانەدا، پەنا بۆ خەڵوەت کردن بە ئافرەتان نەبەن، پەنا بۆ نووسینی کۆمەڵێک شەعوەزەو وە کۆمەڵێک هێڵ و جەدوەل و نەخشەی ئاڵۆز بۆ خەڵک نەبەن، وە ئینەما تەنها قورئان بە کار بێنن بۆ عیلاج، وە بۆ مەودایەکی مەحدود، ئەگەر زانیمان کەسەکە سیحری لێکراوە هەوڵی بەتاڵکردنەوەیەی ئەدەین، ئەگەرنا ئەو کات ئێمە ئەڵێین ئەمە نەکرێ بە وەسیلەیەکی بازرگانی، وە خەڵک زۆر نەچێتە ژێر باری ئەمەوە، ئێستا کابرا تووشی خەمۆکی ئەبێ ئەڵێین جن و سیحری لێکراوە، تووشی کەئابەو شیزۆفرینیا ئەبێ ئەڵێین وەڵا جن و سیحرە، جاری وا هەیە کیسی هەیە ئەڵێین وەڵا جن و سیحرە، بۆیە ئەم بابەتانە ئەسڵی نییە بەڕێزان، لە سەردەمی پێغەمبەردا (ﷺ) سیحر بوونی هەبووە؟ بەڵێ بوونی هەبووە، بۆیەش بوونی هەبووە کە ئیسلام ئیعتراف بە شەرعییەتی ئەکا، سەبارەت بە جۆرەکانی سیحر دوو جۆرمان هەیە، هەندێکیان حەقیقەتن وە هەندێکیان تەنها چاو چاوبەستکردنن، خوای پەروەردگار لە باسی سیحری ساحیرەکانی فیرعەوندا کە باسیان ئەکا ئەفەرمووێ ﴿سَحَرُوا أَعْيُنَ النَّاسِ وَاسْتَرْهَبُوهُمْ﴾، ئەفەرمووێ: (سیحریان لە چاوی خەڵک ئەکرد، چاوبەستیان لە خەڵک ئەکرد، وە خەڵکیان پێ تۆقاند بەو سیحرەی کە کردیان)، یان کە موسا لە وەڵامیاندا ئەفەرموێ: ﴿فَلَمَّا أَلْقَوْا قَالَ مُوسَىٰ مَا جِئْتُم بِهِ السِّحْرُ ۖ إِنَّ اللَّهَ سَيُبْطِلُهُ ۖ إِنَّ اللَّهَ لَا يُصْلِحُ عَمَلَ الْمُفْسِدِينَ﴾، (سیحر بەبێ ڕەزامەندی خوای پەروەردگار هیچ کاریگەرییەکی نییە) حەتتا خوای پەروەردگار کە ئەفەرموێ: ﴿وَمَا أُنزِلَ عَلَى الْمَلَكَيْنِ بِبَابِلَ هَارُوتَ وَمَارُوتَ ۚ وَمَا يُعَلِّمَانِ مِنْ أَحَدٍ حَتَّىٰ يَقُولَا إِنَّمَا نَحْنُ فِتْنَةٌ فَلَا تَكْفُرْ ۖ فَيَتَعَلَّمُونَ مِنْهُمَا مَا يُفَرِّقُونَ بِهِ بَيْنَ الْمَرْءِ وَزَوْجِهِ ۚ وَمَا هُم بِضَارِّينَ بِهِ مِنْ أَحَدٍ إِلَّا بِإِذْنِ اللَّهِ ۚ وَيَتَعَلَّمُونَ مَا يَضُرُّهُمْ وَلَا يَنفَعُهُمْ ۚ وَلَقَدْ عَلِمُوا لَمَنِ اشْتَرَاهُ مَا لَهُ فِي الْآخِرَةِ مِنْ خَلَاقٍ ۚ﴾، خوای گەورە ئەفەرمووێ: (بەبێ مۆڵەت، بە بێ ئیزنی خوا ئەوان ناتوانین هیچ زیانێک بە خەڵک بگەیەنن). کەواتە ئێمە خۆمان ڕادەستی خوا بکەین، ئەزکارەکان ویردەکانی بەیانیان و ئێواران بخوێنین، مەعوذتین بخوێنین، ئەوەی کە قورئان ئەمری پێکە سوورەی (البقرة) و (ال عمران) بەردەوام لە ماڵەکانمان لێ بدەین، تەواو پشت بە خوا قایم بکەین بەوەی هیچ شتە کاریگەریمان لەسەر دروست ناکا، ئەم تەوەکولە زۆر موهیمە، وە ئینسان خۆی ڕادەستی ئەم کۆمەڵە دیاردە خراپە نەکا کە بە داخەوە لە کۆمەڵگاکانە خەڵکێک پێی ئەژین، وە هەوڵ و ئیش لەسەر ئەوە ئەکەن بەوەی کە بیکەن بە دیاردە لەناو خەڵکە ئەو پارەی پێ پەیا ئەکەن. خوای گەورەش زاناتره
لینک