01/10/2025 - 11:49 AM
23 بینراو

فرۆشتنی ئەو کاڵایانەی کە دەکرێت بۆ حەرام بەکار بێن.

گشتی

بەڕێزێك ئەپرسێ: بە فرۆشتنی بابەتێک کە بۆ حەرام بە کاربێ لە ڕووی شەرعەوە چۆنە؟ بۆ نموونە پەرداخ کە بۆ ئاو خواردنەوە بە کاردێ بەڵام جاری وا هەیە کەسێک دێ بۆ مەشرووب بەکاری دێنێ ئایا حەرام دەبێ؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەگەر ئەسڵ وا بێ پەرداخەکان لە بنەڕەتە هەر خۆی تا تایبەت بن بە مەشروبەوەو وە لەگەڵ مەشروبدا بن مامەڵە پێوەکردنی حەرام ئەبێ بە تەئکید، بەڵام ئەگەر پەرداخەکان پەرداخی ئاسایی بن، تۆ لە بازاڕا پەرداخ ئەفرۆشی کابرایەک دێ تۆ چ پێویستە کار لێی بپرسی بۆچی بەکاری دێنی؟ شەربەتی پێ ئەخوا، ماستاوی پێ خوا، دۆی پێ ئەخوا، ئاوی پێ ئەخوا، چای پێ ئەخوا، موشکیلەی من و تۆ نی نییە، کابرا دوای ئەچێ لە ماڵەوە جار جار ویسکیشی پێ ئەخوا من فروز نیە لێی بپرسم، بەڵام ئەگەر کابرایەک نادی هەبوو وە ئەمان زانی بۆ نادی ئەبا، یا خۆی وتی "وەڵا ئەو پەرداخەم بەرێ بۆ نادیمە"، حەرامە پێی بفرۆشی، بەڵام پێویست ناکا بە خەڵک بڵێی، ئەگەر خۆی باسی کرد دەرکەوت حەرامە پێی مەفرۆشە، باس نەکرا مەپرسە، ئیللا مەگەر جۆری پەرداخەکە هەروابێ خۆی بۆ مەشروب بەکاربێ ئەو کاتە شەرعی نیە بفرۆشرێ. خوای گەورەش زاناتره

لینک