01/10/2025 - 11:46 AM
29 بینراو

پرسی خەتەنەکردنی ئافرەتان لەپرۆسەی هاوسەرگیریدا.

ئافرەتان

بەڕێزێك ئەپرسێ: ئەگەر ئافرەتێک خەتەنە نەکرابێ بەر لە مارە بڕین بە هاوسەرەکەی بڵێ "من خەتە نەکراوم"، ئەگەر پێی نەڵێ گوناهبار ئەبێ؟ چونکە زۆر قورسە بەر لە مارە بڕین بابەتێکی ئاوای لەگەڵ باس بکا، وە ئەشێ ئافرەتەکە شەرم بکا، ئافرەتەکە کێشەی تەندروستی بۆ دروست نەبووە بە هۆی خەتە کردنەوە، سوپاس بۆ وەڵام دانەوەتان.

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان:بەڕێزان خەتە نەکردن بۆ ئافرەت مەکرەمە، حەتتا ناچێ تەخانەی سوننەتەوە، جۆرێکە لە ڕێزگرتن، وە حیکمەتی شەرعی خۆی هەیە، ئەگەر بکرێ باشترە، ئەگەر نەکرێ خەتەنەکردن بە عەیب ئەژمار ناکرێ، ئەگەر ئافرەتێک خەتەنە کرابێ مەفروز نیە بە پیاوەکە بڵێ "من خەتەنەکراوم"، چونکە ئەمە بە هیچ بارێکیاندا عەیبە نییە، تا دوای کابرا بڵێ "وەڵا تۆ وا نەبووی ئەی بۆ پێت نەوتمان، ئەمە عەیبە و تۆ لە منت شاردۆتەوە"، ڕێزێکە بۆ ئافرەتان ئەگەر بکرێ باشترێکە، ئەگەر نەشکرێ هیچ ناشەرعییەکی تیا نییە وە هیچ پێویست ناکا ئەم بابەتە لەگەڵ کەسی بەرامبەر باس بکرێ پێش زەواجەکە، مەگەر ئەڵڵاهومە ئەگەر ئافرەتەکە بۆ خۆی کرابێ وە زەربەی لێدابێ وە لایەنی جنسی مراندبێ یا زۆر لاوازی کردبێ بە ڕێژەیەکە کاریگەری سەر ژیانی ژن و مێردی دروست بکا، ئەو کاتە مەفروزە ئەمە باس بکرێ وە پێی بگوترێ بە کەسی بەرامبەر، بەڵام ئەگەرنا حاڵەتەکە سروشتی بێ هیچ پێویست ناکا بە عەیبیش ئەژمار ناکرێ. خوای گەورەش زاناتره

لینک