خوێندنی ویردەکانی دوای نوێژ لەپاش کردنی سوننەتەکان
بەڕێزێك ئەپرسێ: من مارکێتم هەیە زۆر جار کاتێک نوێژ دائەبەستم مشتەری دێت، مشتەرییەکان چاوەڕێم ئەکەن تا نوێژەکە تەواو دەکەم، بۆیە زۆر جار کە مشتەری لێ نەبێت ڕاستەوخۆ دوای سەلام دانەوە نوێژی سوننەتی نوێی دوای نوێژ دادەبەستم، پاش نوێژە سوننەتەکە ئەنجا ئایەتەل کورسی و زیکرەکان ئەخوێنم، ئایا دروستە یاخود نا؟ ئایا ئەو پاداشتەی هەیە تەنها بۆ دوای نوێژە فەرزەکانە یان بۆ دوای سوننەتەکانیش ئەبن؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەڕێزان ویردەکانی دوای نوێژ ئەسڵ وایە دوای نوێژی فەڕز بکرێن، هیچ مەجالی تیا نییە، ئەگەر دوای سوننەت کران، واتە تۆ فەڕزەکەت کرد دوای هەڵدەستی سوننەتەکە ئەکەیت و دوایی ویردەکان ئەخوێنی، کاتی خوێندنی ویردەکان نییە ئەو کاتە، پێغەمبەری خوا (ﷺ) لە چەندین فەرموودەدا ئاماژە بەوە ئەکا کە (من قراء.. )، بۆ نموونە ئایەتەلکورسی (دبر كل صلاة )، ئایەتەل کورسی لە دوای نوێژە فەڕزەکان بخوێنێ، یا ئەفەرموێ مەسەلەن (مَن سبَّح الله دبر كل صلاةٍ ثلاثًا وثلاثين، وحمد الله ثلاثًا وثلاثين، وكبَّر الله ثلاثًا وثلاثين)، ئەوەی کە باسی زیکرەکان ئەکا بڵێ (سبحان الله والحمد لله الله أكبر)، کە کەوتنە دوای نوێژە سوننەتەکان، کاتێ خۆی کاتە شەریعیەکەی خۆیان تێپەڕیووە، ئێمە ناڵێین.. دواتر هەر خێرن، ئەمانە بەڵام ئەو خێرە نین کە لە دوای نوێژە فەڕزەکە بخوێندرێن، لەبەر ئەوە ئەم برا بەڕێزە پێویست ئەکا ئەو کاتەی کە نوێژ ئەکا..، جارێ ئەوەلەن مەفروزە تۆ ماڕکێتەکەت کاتی نوێژدا داخرابێ، نەکرابێتەوە بەڕێزەکەم، بچی لە جەماعەت نوێژ بکەی، نەک تۆ لە دوکانەکەدا بەرماڵێک دانێیت و موشتەریەکە بەسەر سەرتەوە بوەستێ و لەتاو موشتەریەکە نازانی ئاگات لێ نییە چی ئەڵێی چۆن نوێژەکە تەواو ئەکەی، لەوانەیە موشتەریەکەت پەلەت لێ بکا، ئەمە مەکە، کاتی نوێژەکان بەڕێزان کاتی عیبادەتە، کاتێکە مەفروزە ئەم دە دەقە چارەکە بۆ خوا بێ، بۆ دنیا نەبێت، تۆ دە سەعات مارکێتەکەت و کراوەیە، پانزە سەعات مارکێتەکەت کراوەیە، دە دەقە لەبەر خوا داخراو بێ دڵنیا بە ڕزق بەمە کەم ناکات، محاڵە، مەنتیقی نییە بە هیچ شێوازێک، بڕۆ نوێژەکەت بکە، ویردەکان بخوێنە، نوێژە سونەتەکان بکە، دوای وەرەوە مەڕکێتەکە، خۆمارکێتەکەی تۆ ساڵی عەمەلیاتی تەواری نیە بڵێی نەخۆشەکە تا دێمەوە ئەمرێ، کابرایە پسکیتێکی ئەوێ، فەردەیەک برنجێ ئەوێ، تەنەکەیەک ڕۆنی ئەوێ، پێنج دەقە دە دەقە چاوەڕێ بکا هیچ گرفتێکی تیا نیە، لەبەرئەوە ئەو کاتەی کە بۆ خوایە مەیدەوە بە خەڵک، (ولِرَبِّكَ عليكَ حقًّا) وەک پێغەمبەر فەرمووێ (ﷺ)، (ولِنَفْسِكَ عَلَيْكَ حَقًّا، ولِأَهْلِكَ عَلَيْكَ حَقًّا، فأعْطِ كُلَّ ذِي حَقٍّ حَقَّهُ) ئەفەرموێ: (خوا حەقی هەیە لەسەرت، خۆت حەقت هەیە لەسەر خۆت، ماڵ و خێزانەکەت حەقیان هەیە لەسەرت، حەقی هەموو کەسێک لە جێی خۆیدا بدە)، کاتی نوێژەکان حەقی خوایە، هیچ کەسێکی پێوە نییە، لەبەر ئەوە کاتی نوێژەکان بڕۆ بۆ مزگەوت بە جەماعەت نوێژەکەت بکە، دوای وەرەوە دڵنیابە خوا دە قات قەرەبووی ئەم کاتەت بۆ ئەکاتەوە، بەرەکەتی زیاتر دەخاتە ماڵ و سامانەکەتەوە. لەبەر ئەوە نەخێر ئەو کاتەی تۆ ویردەکانی تێدا ئەخوێنی کاتە شەرعییەکەی خۆی ڕۆشتووە، خوێندنی ویردەکان هەر کاتێک بخوێندرێ خێرە، بەڵام خێری ئەوەی نییە کە ئەم ویردانە تایبەتن بە دوای نوێژە فەڕزەکانەوە، نەخوێندرابن لەو کاتەیە.
لینک