29/09/2025 - 08:14 PM
25 بینراو

حەواڵەی تمەن بەقەرز

مامەڵەدارییەکان

بەڕێزێك ئەپرسێ: من لە بازاڕی دۆلارەکە دەفتەرێک و پانزە ملیۆن دینارم داوە بە خەڵکێک لای دوکاندارێکە، ئەو دوکاندارەیە حەواڵەوی تمەنم بۆ ئەکا، بەڵام خۆی بە قەرز تا مەبلەغی ئەمانەتەکەی من خەرج ئەکا، (یەعنی بۆ نموونە ئەم دەفتەرێکی هەیە لەگەڵ مەبلەغی پانزە ملیۆنە، ئەو دوکانەی کە حەواڵی تمەنی بۆ ئەکا، لە قەدەر پارەکەی ئەم ئەیکا، بەڵام ئەم دیارە ئەڵێ پارەکەی منی لایە وە لە پارەی خۆی ئەیکا) وەڵام:

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەبێ لە پارەکەی تۆ بیکا بەڕێزەکەم، چونکە پارەکەی تۆ بۆ ئەو مەبەستە لەوێیە کە موعامەلەی پێوە بکرێ، نابی وەک ئەمانەت لەوێ بێ، ئەبێ کاتێک کە حەواڵە ئەکا بە پارەی تۆ حەواڵەکە بکا، چونکە کڕینی تمەنەکە شکانەوەیە، مادەم شکانەوە ئەکا دروست نییە بە پارەی خۆی شکانەوەکە بکا کە پارەکەی تۆ غائیب بێ، مادەم پارەکەی تۆ حوزووری هەیە وە لە قەدەر پارەکەی تۆش موعامەلەکە ئەکرێ بایی دەفتەرێک و پانزە ملیۆن دینارە، لەو ڕێنجە سەروتر ناکەوێ، ئێمە ئەڵێین با بە پارەکەی خۆت مەعامەلە بکا بایی پەنجا وەرەقەیە، شەست وەرەقەیە، بایی چەند تمەنت بۆ ئەکا، لە پارەکەی خۆت خەسم بکا، دوای پارەکەت بۆ بخاتەوە جێی خۆی بەم شێوازە شەرعیە. خوای گەورەش زاناترە

لینک