29/09/2025 - 08:11 PM
21 بینراو

کردنی قەرز بەخێر

گشتی

بەڕێزێك ئەپرسێ: ماوەیەک پێش ئێستا پارەی قەرزم دا بە کەسێک بۆ مودەی شەش مانگ، ئێستا شەش مانگەکە تەواو بووە کەسی قەرزدار پارەی نییە بمداتەوە، ئایا من ئەو پارەیە بکەم بە خێر حسابە؟ ئەژمار دەکرێ؟ چونکە من یەکەم جار نیەتی خێرم نەبووە.

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەو بەڕێزانەی کە قەرزیان لای خەڵکە بەڕێزان، ئەو حەقیقەتە بزانن کە قەرز نیوەی خێرە، هەرکە قەرزی ئەدەیتی نیوەی خێرە، یەعنی قەرزدان مەشروعێکی خێریە، خوا ئەفەرمووێ: ﴿إِن تُقْرِضُوا اللَّهَ قَرْضًا حَسَنًا يُضَاعِفْهُ لَكُمْ﴾، خوای پەروەردگار ئەفەرموێ: (ئەگەر ئێوە قەرز..) خۆ خوا پێویستی بە قەرزی کەس نییە، ﴿لِلَّهِ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۗ﴾، (مالیک و مولکە)، کەواتە ئێمە قەرز کە ئەدەین بە خوا قەرز ئەدەین بە خەڵکی خوا، بۆیە خوا ئەیداتە پاڵ خۆی بۆ تەعزیم و تەشریفە وە بۆ هەڵنانی ئێمەیە بۆ ئەوەی کە قەرز بدەین بە خەڵکی فەقیر. ئەم برا بەڕێزە هەر سەرەتا کە قەرزی داوە بەم پیاوە کارێکی خێری کردووە، (خوای گەورە لێی قبووڵ بکا)، ئێستا کە قەرزارەکە نییە بیداتەوە ئەگەر بیکا بەخێر خێرەکەی دە قاتە بۆ؟ چونکە خوای پەروەردگار کە ئەفەرمووێ: ﴿وَإِن كَانَ ذُو عُسْرَةٍ.. ﴾، لەقەرزدا، ئەفەرمووێ: (ئەگەر کەسەکە دەستی کورت بوو، نەدار بوو، نەیبو بیداتەوە) ئەفەرمووێ: ﴿فَنَظِرَةٌ إِلَىٰ مَيْسَرَةٍ﴾، ئەفەرمووێ: (مۆڵەتی بدەرەوە)، ئەم برایە تەتبیقەن بۆ ئەم ئەمرەی خوای پەروەردگار هەر ئەیکا بەخێر بۆ کابرا، بەس ئەمە بری زەکات ناکەوێ، واتە ئەگەر ئەم پارەیە پارەی زەکات بووایە جەنابت بۆ نموونە، ئەگەر بڵێ بۆم بخەرە بری زەکات، ئەمان ووت نا مەیخەرە زەکات، یا بۆ نموونە پارەت پێ پێداوە ئەو کەسەی قەرزدارە نییەتی بیداتەوە، تۆ ئەڵێی قەرزەکە بۆ ئەخەمە بڕی زەکات، ئەوە شەرعی نیە تۆ پێی بڵێی، بەڵام ئەگەر بڵێی بۆت ئەکەمە بری خێر، ئەوە ان شاءالله خێرە وە خوای گەورە قەبوڵی ئەکا، چونکە بابەکانی زەکات و خێر جیاوازن، بەڵێ دروستە بیکەی بەخێر ب سەرەتا نیەتی خێریشی نەبووبێ، پێغەمبەری خوا (ﷺ) لە حەدیسێکدا باس لەوە ئەکا ئەفەرمووێ: (پیاوێک هەبووە کاتی خۆی، (دیارە لە بەنو ئیسرائیل)، قەرزی داوە بە خەڵک، یان شتی فرۆشتووە بە خەڵک بە قەرز، دوای کاتیبێکی هەبوو، ژمێریارێکی هەبووە، بە ژمێریارەکەی گوتووە "ئەو خەڵکانەی کە دێن نیانە بیدەنەوە، چاوپۆشیان لێ بکە"، پێغەمبەر ئەفەرموێ (ﷺ): ئەم پیاوە مرد، خوای پەروەردگار بە فریشتەکانی فەرموو "ئەم پیاوە چاوپۆشی لە عەبدەکانی خوا کردووە ئێمەش چاوپۆشی لەو ئەکەین، ئەوەی کە لە سەریەتی، ئەو کاتی خۆی بە خەڵکی وتووە ئەگەر قەرزم لاتانە، گەردنتان ئازاد بێ کە نەیان بووە، ئەم پیاوەش ئێستا موحتاجە و هاتۆتە قاپی ئێمە و ئەگەر هەڵەیەک، کورتییەکی هەیە ئێمەش چاوپۆشیمان لێ کرد". بۆیە چاو چاوپۆشی کردن لە قەرز وە چاوپۆشی کردن لە خەڵکی نەدار خێرێکی گەورەیە، هەر کەسێک بۆ خۆی بیکا بۆ ئاوەدانی قیامەتی کارێکی گەورەیە. خوای گەورەش زاناترە

لینک