بازرگانی کردن بە بابەتەکانی فیلەر و بۆتۆکسەوە.
بەڕێزێك ئەپرسێ: من لە کۆمپانیایەک کار ئەکەم مەوادی فیلەر بۆ پزیشکەکان دەهێنین وە سەنتەرەکانی تەجمیل بە کاری تا چەنە ئەم ئیشە حەڵاڵە؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەم ئیشە تا سەر ئیسقان حەرامە، بەکارهێنانی ئەم مەوادانەی کە لە بۆتۆکس و فیلەر و لە جوانکارییە نامەشروعەکاندا بەکاردێ وە لە %95ی ئافرەتان بۆ جوانکاری نەک بۆ ڕێکردنەوەی باری تەندروستی بەکاری دێننن حەرامە، لەبەر ئەوە ئەم کارەی جەنابت دەیکەی کارێکی حەرامە، ئەو پزیشکە بەڕێزانەی ئەم کارە ئەکەن کارەکەیان حەرامە وە ئەو سەنتەرانی کە سەرقاڵی بازرگانی کردن بەم جۆرە مەوادانەوە دیسان کارەکەیان حەرامە، زیانێکی زۆریان لە خەڵک داوە لە ڕووی دارایی، لە ڕووی تەندروستی، ئەو ئافرەتانی ئەمانەیان بۆ کراوە هەندێک باری تەندروستیان پێی تێکچووە، وە زیانی هەیە لە ڕووی تەندروستییەوە، ئەچێتە خانەی هەڵ خەڵەتاندن و فێڵکردن و تەسەننوعکردن لە جوانییەکدا کە لە ئەسڵدا نیتە، لەبەرئەوە ئەمانە هەمووی حەرامن وە شەرعی نین بازرگانی پێوە کردنیشان ناشەرعیە. خوای گەورەش زاناترە
لینک