دانانی مەرجی بەشداربوون لەزیان و قازانج لە مضارەبەدا
بەڕێزێك ئەپرسێ: بڕێک پارەم وەرگرتووە بە مەبەستی مامەڵە پێوەکردن لە خانوو زەویدا، وە وا ڕێکەوتووین بەوەی کە مامەڵەکەمان قازانج و زەرەر بە شەراکەت بێ، (کۆمەڵێ زەوییان کڕیوە دیارە قازانجی کردووە)، دواتر کۆمەڵێ زەوی ترمان کڕییەوە زەرەری کرد، ئایا ئەمە مەرجی قازانج و زەرەر بە نیوەییە ڕێگە پێدراوە؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: خاڵی یەکەم بەڕێزان، ئەم برا بەڕێزانە ئێوە جاری وا هەیە ئەزانن کە ئەم مەرجە نامەشروعە، ئەزانن بەوەی کە لە موزارەبەدا ئەگەر کەسێک پارەی هەبوو، (کەسێ کاری هەبوو)، ئەگەر خاوەن پارە بیەوێ خاوەنکار بکا بە شەریک لە زەرەردا ئەم مەرجە شەرعی نیە، ئەم بەڕێزانە ئەشزانن وایە بەڵام عەقدەکە ئەکەن، بۆ؟ چونکە یەکەم، ئەزانن دوایی ئەگەر زەرەریش بوو ئەمان زەرەر نادەن، دێ لە من ئەپرسێ، لە لیژنەی فەتوا ئەپرسێ، ئەڵێین ئێوە کە خاوەنکارن زەرەر نادەن، بەس بۆچی سەرەتا قبووڵتان کرد کە خاوەنکارەکە وا بڵێ؟ ئێوە ئەتانەوێ ئەوان (لەگەڵ ڕێزم) یەعنی ئەوان بە هەڵەدا بەرن، ئەو زەمانەتەیان ئەدەنێ کە ئێوە شەریک بن لە زەرەردا، بەڵام دواتریش ئەزانن کە شەریک نابن، هەر بەڕێزێک ئەمە بزانێ کارەکەی حەرامە، یەعنی تۆ با زەرەری کابرادا شەڕەکەتت نەبێ وە تۆ تەحەموولی زەرەر نەکەی، بەڵام هەر ئەم کارە وەکو خستنە چاڵ وایە، وەکو فێڵکردن وایە، لەبەر ئەوە ئەسڵ وایە خاوەنکارە بەڕێزەکان بە خاوەن دەستمایەکان بڵێن، بڵێن "کاکە ئێوە کە پارەتان دا ئێمە دوایی ئەگەر زەرەر هەبوو شەریکی زەرەر نین، ئێمە لە قازانجدا شەریك ئەبین، بەڵام شەرع زەرەر نادا بە سەر ئێمەدا"، بۆ ئەوەی ئەوان بەرچاوڕوون بن لە کارەکەیاندا، بەڵام ئێوە سەرەتا پێیان بڵێن شەریک ئەبین و دوایی بزانن کە شەریک نابن ئەمە فێڵتان کردووە وە درۆشتان کردووە، ئەم بەڕێزەی کە پرسیارە ئەکا (هەڵبەت من ناڵێم ئەم بەڕێزە وایە خوانەخواستە)، بەڵام ئەڵێم من زۆر کات ئەمانەم بینیووە، کابرا زانیویەتی بەڵام وەکو زەمانێک بە کابرای خاوەنکار ئەڵێ "کاکە لە زەرەریشدا من شەریک ئەبم"، لەم حاڵەتەدا ئەم عەقدە، ئەم شەڕتە فاسیدە، ئەم بەڕێزانەی کە خاوەنی کارن شەریک نابن لە زەرەردا ) مەگەر بەڵگەمان هەبێ لەسەر ئەوەی ئەوان بە کەمتەرخەمی زەرەرەکەیان لە ئێمە داوە، جا کەمتەرخەمییەکە یان نەبوونی خیبرە بووە، بۆ نموونە کابرا بە منی وتووە "کاکە من زۆر شارەزام لە فڵان کاردا، پارەم بدەرێ تەوزیفی ئەکەم"، دوای بۆم دەرکەوتووە هیچ شارەزایی نییەو زەرەری لە من داوە، لێرە تەحەموولی زەرەر ئەکا، یا تەمبەڵی کردووە، یا بۆ نموونە موجازەفەی کردووە، یا سەرپێچی فەرمانەکان و مەرجەکانی منی کردووە لە مام مامەڵەکەدا، لەم حاڵەتانەدا خاوەنکارەکان بەرپرس ئەبن بە قەدەر بەرپرسیاریەتیەکەیان، کەمتەرخەمییەکەیان ئەبێ زەرەر بدەن، بەڵام ئەگەر ئیسپات بوو بەوەی کە خاوەنکارەکان هیچ کەمتەرخەمییەکیان نەبووە، وە ئینەما زەرەری موعامەلەیەو هاتووە ئەو کات تەنها خاوەن پارەکان تەحەموولی زەرەر دەکەن لە موزارەبەدا، خاوەنکارەکان تەحەموولی زەرەر ناکەن. بۆیە خاوەن پارە بەڕێزەکان با ئاگاداری ئەوە بن، ئەگەر پارەیان دا بە خەڵک بۆ ئەوەی ئیشی پێوە بکەن ئەو خەڵکانە ئەگەر دوای زەرەریان کرد تەحەموولی زەرەر ناکەن، ڕاستە لە قازانجە شەریک ئەبن بەڵام شەرع زەرەر نادا بەسەر ئەواندا، بۆ ئاگاداری هەموو بەڕێزێک. خوای گەورەش زاناترە
لینک