دامەزراندن بەبن دیوار و بەبێ هیچ پێویستییەک
بەڕێزێك ئەپرسێ: ئەگەر لە شوێنێکی حکومی دابمەزرێی لە ڕێگەی کەسێکەوە، شوێنەکە پێویستیان نەبێت لەبەر تۆ داوای بکەن، ئەو دامەزراندنە دروستە؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: نەخێر حەرامە، جاری وا هەیە ئێستا ئێمە مزگەوتمان هەیە دە مجێوری هەیە، مزگەوتمان هەیە حەوت هەشت مامۆستای ئایینی لەسەرە، مەکتەبمان هەیە دە پانزە فەڕاشی هەیە، یەعنی ئەمانە، ئەو قەیرانە دارایی و ئابوورییەی کە هەرێمی کوردستانی تێکەوتووە، ئەم دیاردە ناسروشتی و نا قانوونیە تێی خستووە، بەوەی کە ئێمە بە ناڕەسمی خەڵک تەعین ئەکەین بەبێ ئەوەی ئەو شوێنە پێویستی پێی هەبێ، دیاردەی بن دیوار لێرەوە سەرچاوەی گرتووە، یەعنی ئێمە کۆمەڵێ خەڵکمان هێناوە ئەم خەڵکانە هیچ کارێک ناکەن، هیچ پێویستیمان پێیان نییە ئەچین دایان ئەمەزرێنین تەنها لەبەر ئەوەی کە لە بودجەی فەرمی وڵات پارە وەربگرن، ئەو بەڕێزەی کە ئەم کارە ئەکا ئامادەی خۆی مەعاش بدا بەم برادەرە وە بەبێ ئەوەی هیچ کارێکی بۆ بکا؟ نەء، ئەی ئەگەر ئامادە نی لەسەر داهاتی خۆت پارەی بدەیتێ بۆ لەسەر داهاتی گشتی ئەچی تەعینی ئەکەی؟ لەبەر ئەوە ئێمە ئەڵێین پارەی ئەم جۆرە موچانە حەرامە، ئەو بەڕێزانەی کە ئەم پارانە وەرگرن بۆ قیامەتی خۆیان خراپە، ئەم پارانە ئەچنە خانەی درۆ، دزی، فێڵ چونکە ئێوە تەنها بەناو کارمەندن، تەنها بەناو فەرمانبەرن، هیچ کارێک بۆ حکوومەت ناکەن، هیچ خزمەتگوزارییەکی گشتی پێشکەش بە هاوڵاتییان ناکەن، لەبەر ئەوە ئەمە (کەسبی بیدون سەبەبە)، وە ثەرائی نامەشروعە، ئەسڵ وایە نەیکەن وە هیچ برایەک، هیچ بەڕێزێک، هیچ موسڵمانێک کاری وا نەکا، کارێکت کردووە موستەحەقی ئەوەی کە پاداشت بکرێی لەسەری قبوڵمانە، بۆ نموونە (الأجر على قدر المشقة)، بەڵام هیچ کارێک ناکەی وە ئیننەما موجەڕد ناوێکت هەیە و تۆمارێکت لە بەرامبەر ئەمە مووچە وەردەگری، ئەم کارە حەرامەو دروست نییە. -
لینک