27/09/2025 - 05:51 PM
35 بینراو

پێدانی بەرتیل بەزاڵگەکانی حکومەت.

گشتی

بەڕێزێك ئەپرسێ: ئێمە لە سنووری نێوان هەولێر و سلێمانی ناچارین بەرتیل بدەین بە سەیتەرە بۆ تێپەڕاندنی جوچک و عەلەف بۆ دەواجینی خۆمان، لە کاتێکدا شتەکە هیچ ناقانوونییەکی تێدا نییە و هیچ خراپیش نییە، بەڵام دەسەڵاتمان نییە.

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: هەر کەسێک بە ناچاری بەرتیلی لێ وەربگرن وە کەسەکە خاوەن ماف بێ لە ئیشەکەدا، ئێمە ئەڵێین ئیشەکەی تۆ حەڵاڵە وە بەرتیلەکەش کە ئەیدەی گوناهبار نابی، بەڵام ئەو کارمەندانی بازگە و زاڵگەکانی حکومەت کە بەرتیل وەرگرن لە هاوڵاتییان بەبێ ئەوەی هیچ سەرپێچییەکیان هەبێ یان بەبێ ئەوەی ئەم بەرتیرەی کە وەریدەگرن ڕێکارێکی قانوونی بێ یان باجێکی فەرمی بێ، ئێمە ئەڵێین پارەکەی ئەوان حەرامە وە مەعاشەکەیان حەرامە وە ئەو کاریشی ئەیکەن غەسبە وە گوناهیان ئەگا وە لە دزی خراپترە ئەو کاری کە ئەیکەن. لەبەر ئەوەی ئەسڵ وایە لە خوا بترسن بەرتیل بە ناحەق لە خەڵک وەرمەگرن، نەک هیچ کارمەندێکی بازگە و زاڵگەکان هیچ کارمەندییەکی دامەزراوەی حکومی و ناحکومیش، تۆ لەوێ دانراوی مووچە وەردەگری، بۆ ئەوەی کاروباری هاوڵاتییان بە ڕێ بکەی، دانەنراوی هاوڵاتییان بڕووتێنیتەوە، یان بە شێوازی نامەشروع پارەیان لێ وەربگرێ. خوای گەورەش زاناترە

لینک