کاتی نەزر و لەبیرچوونەوەی کارە نەزرکراوەکە.
بەڕێزێك ئەپرسێ: ئەگەر کەسێک بیەوێ نەزر بکا، پێش کارەکە نەزر بکا یا دوای کارەکە نەزرەکەی بکا باشترە، وە خاڵی دووەم ئەڵێ ئەگەر بیری چووبێ نەیزانیبێ کە ئایا بەرخێک یان مەڕێکی بڕیار داوێ بزنێکی بڕیار داوە، گومانی هەیە بەوەی کە دڵنیا نییە نەزرەکەی چی بووە کامیان بکا باشترە؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: خاڵی یەکەم: نەزر نابێ بە مەرج بگیرێ لەگەڵ خوای پەروەردگاردا، باشتر وایە تۆ خێرەکەی خۆت بکەی پاشان ئەو داوایەش کە هەتە عەرزی خوای پەروەردگاری بکەی. خاڵی دووەم: سەبارەت بە لە بیر چوون وە دوو دڵ بوون لە نێوان دوو بژاردەدا باشترین بژاردەیان بکا ئینسان، چونکە ئێمە دایمە ئەڵێین ئیحتیات بکا لە دیندا، بۆ نموونە ئەگەر بە گومان بوو لەوەی کە دوو ڕکعەت نوێژی کردووە یان سیان، نیەتەکەی لەسەر یەقینەکەیدا ئەمەزرێ کە دووانە، وە ئیحتیات ئەکا، بۆ ئەم حاڵەتەش هەر وایە، مادەم گومانی هەیە لەوەی کە لە نێوان مەڕ و بزندا، تەبعەن دیارە مەڕ باشترێکە لە بزن، ئیحتیاتەن ئەوەی کە باشترە ئەوەیان جێبەجێ ئەکا.
لینک