هاوبەشی بوون لەمامەڵەپێوەکردنی ئاژەڵ
بەڕێزێك ئەپرسێ: باوکی پارەی کەسێکی لایە، ئەو کەسە کە پارەکەی لای باوکیەتی، ئەڵێ باوکم ئیشی مامەڵەی ئاژەڵ ئەکا، هەموو جارێک ئاژەڵ ئەکڕێ ئەو کەسە لەگەڵ خۆی ئەکا بە شەریك کە خاوەنی پارەکەیە، کە بە باوکم ئەڵێم بۆ هەر ئەو شەریک بکەین، ئەڵێ مادەم پارەی ئەومان لایە عەیبە ئەگەر ئەو نەکەین بەشەریك، ئەڵێ ئاژەڵەکان کە ئەکڕین من و باوکم ئەبین بە یەکی بەشێک ئەویش ئەبێ بە بەشێک لە کارەکەدا، وە ڕێك کەوتووین لەسەر ئەوەی کە زەرەر و قازانجمان وەکوو یەک بێ، هەموومان زەرەر ئەدەین
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەمە موزارەبەیە بەڕێزەکانم ئەمە پێی نگاوترێ قەرز، کە موزارەبەدائەمان ئەچن بەم پارەیە ئاژەڵ ئەکڕن، لەگەڵ ئەو پیاوەی کە خاوەنی دەست سمایەکەیە، ئەبن بە سێ بەشەوە، ئەم و باوکی کە ئاژەڵەکان بەخێو ئەکەن، وە ئەو کەسەش کە دەستمایەکەی هەیە، لە قازانجدا بە هەر چەند ڕێژەیەک کە ڕێکەوتوون ئاساییە، یەعنی بۆ نموونە ڕێکەوتوون بەوەی کە ڕێژەکە قازانجیان لە %10 بۆ ئەو و لە %10 بۆ ئەو بێ و لە %10 بۆ ئەو بێ، ئەمە، گرفتێکی شەرعی دروست ناکا، بەڵام لە زەرەر دا ئەمان زەرەر نادەن، واتە ئەم برا بەڕێزە کە پرسیارەکەی کردووە لەگەڵ باوکی ئەگەر زەرەرێک هەبوو ئێوە زەرەر نادەن، بۆ؟ چونکە تەبیعەتی موزارەبە وایە تەنها خاوەن دەستمایە زەرەرە ئەدا، ئەو کەسانەی کە دەستمایەکەیان هەڵسوڕاندووە کە ئێوەن و وڵاخەکان بەخێوەکەن و ئەیکڕن و ئەیفرۆشن و سەرپەرشتی ئەکەن ئێوە زەرەر نادەن، ئەو بەڕێزەش ئەبێ لەمە ئاگادار بێ، بۆ ئەوەی کە بەیانی ئەگەر زەرەرێک هاتە پێش ئەو داوای پێدانی زەرەر لە ئێوە نەکا، ئێوە پێی بڵێن کە ئێمە تەحەممولی زەرەر ناکەین.
لینک