26/09/2025 - 11:14 AM
29 بینراو

بەرکەوتنی جەستەی پیاو و ئافرەت لەسەر جلەوە

ئافرەتان

یا شوێنێکی جەستەت بەر ئافرەتێک بکەوێ کە نا مەحرم بێت، بەڵام بەر پێستی نەکەوێ لەسەر جلەوە بەری کەوتبێت، ئایا دەستنوێژی پێ ئەشکێ یان نا؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەگەر تەنها بەرکەوتنێکی نائاسایی بووبێ واتە مەبەست نەبووبێ، وە موجەڕەد ئەوەی کە لەسەر جلەوە شانت بەری کەوتووە، قۆڵت بەری کەوتووە، ئەمە هیچ ئیشکالێکی شەرعی دروست ناکا، وە دەستنوێژ بەتاڵ ناکاتەوە، بەڵام ئەگەر لەسەر جلەوە بە مەبەست دەستی بۆ برا بێ ئەمە حەرامە، وە لەوانە دەستنوێژیش بەتاڵ بکاتەوە بە تایبەتی ئەگەر ئینسانەکە تەڕایی بۆ دروست بووبێ. کەواتە ئەمە کارێکە ئینسانە بێ خۆی لێ بپارێزێ، ئەگەر (وەکو عەرزم کردن)، بە بەرکەوتنی مەبەست بووبێ بەڵێ ئەو کاتە کارەکەی حەرام بووە وە نامەشروع بووە و ئەگەر هەستیان بزوا بێ بەوە، تەڕاییان هەبوو بێ، دەستدرێژیشی پێ بەتاڵ ئەبێتەوە. خوای گەورەش زاناترە

لینک