26/09/2025 - 11:10 AM
19 بینراو

قەرزی خوێندن لەوڵاتی فنلەندا

مامەڵەدارییەکان

بەڕێزێك ئەپرسێ: من قوتابیم لە پەرستاری لە وڵاتی فیللەندا، خوێندنەکە ماوەی سێ ساڵە ،دوو ساڵی یەکەم حکومەت هاوکاریم دەکا ،بەڵام ساڵی کۆتایی پێویستە قەرزی خوێندن بکەم، پێم وایە نیسبەیەکی کەم زیادی دەچێتە سەر، ئایا من دەتوانم ئەم قەرزە وەربگرم؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: نەخێر بەڕێزەکەم ناتوانی وەربگری، چونکە ئەبێ بە ڕیبا، وە ئەمە کارەکە حەرام ئەکا، لەبەر ئەوە وەری مەگرە، هەوڵ بدە قەرزێکی حەسەنە لە شوێنێک وەربگرە، خوێندەکەی پێ تەواو بکە. خوای گەورەش زاناترە

لینک