26/09/2025 - 11:08 AM
24 بینراو

خەرجکردنی پارە لە خانوی ماڵە باوکدا

گشتی

بەڕێزێك ئەپرسێ: خانوو ئەگەر هی ماڵە باوک بێت وە کوڕ قاتێک بۆ خۆی دروست بکا لەو ماڵە بە پارەی خۆی، دوای خانووەکە ئەفرۆشتێت ئەم کوڕە ئەو بڕە پارەی لە دروستکردنی ئەو قاتە سەرفی کرد و هەڵی ئەگرێتەوە، جا ئەڵێ یا ئەو بەشەی لە وەرەسەکە هەڵئەگرێت، ئەڵێ کوڕەکە چەند ساڵێک لەم خانووە ژیاوە کە لەسەروو خانووی ماڵی باوکیەوە بووە، ئایا حوکمی چییە؟

وەڵام

وەڵام: ئەو بەڕێزانەی کە بۆ نموونە بە پارەی خۆیان بەشێک لە خانووەکانی ماڵی باوکیان ئاوەدان ئەکەنەوە، ئەگەر هاتوو ئەمانە بۆ خۆیانی ئەکەنەوە وە پارەکە وەکوو هەدیە نایدەن بە باوکیان وە بۆیەش کردویانەتەوە کە هی خۆیان بێ، ئەمانە لەو کاتەی کە باوکیان ئەمرێ خانووەکان ئەمێنێتەوە، ئەو مەبلەغەی کە سەرفیان کردووە لەو شوێنەی کە خۆیان تیا دان، مەبلەغەکە دواتر ئێمە لەگەڵ کۆی خانووەکە تەخمین ئەکەین، یەعنی بۆ نموونە خانووەکە بایی شەش دەفتەر بووە، ئێمە دوو دەفتەرمان خەرج کردووە لە قاتی سەرەوە، ئەمە کردوویەتی هەشت دەفتەر، هەشت دەفتەر واتە یەک لەسەر چواری ئەم خانووە، دواتر کە باوکەکە مردووە ئەم خانووە بەیانی فرۆشمان بە (40) دەفتەر، یەک لەسەر چواری ئەم پارەیە بۆ ئەو کەسەیە کە ئەو دوو هۆدەیەی دروست کردووە لە قاتی سەرەوە، واتە ڕێژەی بەشداری ئەم کوڕە لە کۆی خانووەکە چەنێکە؟ سێ دەفتەر بووە، خانووەکە بایی نۆ دەفتەر بووە، یەک لەسەر سێ بووە، دوو دەفتەر بووە خانوونەکە، بایی هەشت دەفتەر بووە، یەک لەسەر چوار بووە، ئەو ڕێژەیە کەی فرۆشرا کوڕەکە ئەو ڕێژەی خۆی لە خانووەکە هەڵدەگرێتەوە بەو شێوازەی (کە عەرزم کردن).

لینک