26/09/2025 - 10:55 AM
17 بینراو

دەستبەرداربوونی دایک لەمنداڵ بەر لە دووساڵی.

گشتی

بەڕێزێك ئەپرسێ: ئەگەر ئافرەت تەڵاق درابێ بە بیانی ئەوەی کە نەگونجاوە لەگەڵ هاوسەرەکەی، ئافرەتەکە دوای تەڵاقەکە دیارە کە تەڵاق دراوە مناڵی هەیە، مەبەستی ئەوەیە نایەوێ مناڵەکەی ببینێ، چونکە کە مناڵەکە لای من بێ ئەترسم تووشی گرفت بێ و ئەگەر تووشی کێشەیەک بێ من تووشی بەرپرسیاریەتی بم، ئایا ئەمە نابێ بە قەتعی سیلەی ڕەحم؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەگەر مناڵەکە تەمەنی لە دوو ساڵ کەمتر بێ وە پێویستی بە شیر بێ، وە پێویستی بەخێوکردنی تۆ بێ، نابێ پێش دوو ساڵ ئافرەت واز لە مناڵ بێنێ، چونکە خوای پەروەردگار ئەفەرمووێ: ﴿وَالْوَالِدَاتُ يُرْضِعْنَ أَوْلَادَهُنَّ حَوْلَيْنِ كَامِلَيْنِ ۖ لِمَنْ أَرَادَ أَن يُتِمَّ الرَّضَاعَةَ ۚ﴾، خوای پەروەردگار باسی ئەم دوو ساڵە ئەکا کە مافی مناڵە بە سەر دایکییەوە کە ئەبێ دایکی بەخێوی بکا، بۆیە ئەگەر ئەم مناڵە تەمەنی لە دوو ساڵ کەمتر بێ باشتر وایە ئەم خوشکە بەڕێزە قەتعی عەلاقەی لەگەڵ نەکا، وە شیری پێ بدا تا ئەو کاتەی لە دوای دوو ساڵەکەوە، لە دوای دوو ساڵەکەوە ئەگەر تۆ جیابوویتەوە لە هاوسەرەکەت وە ئەترسی بەوەی کە مناڵەکە لای تۆ بێ تووشی کێشە بی، ئاساییە مناڵەکە بدەیتەوە بە باوکی، بەڵام باشتر وایە یاعنی قەتعی سیلەی ڕەحمی لەگەڵ نەکەی، واتە تۆ مناڵێکی ئاوا گەورە ئەبێ، دایکی نییە وە دایکی ناناسێ، بۆچی؟ لە پای چی؟ ئێمە ئەڵێین تۆ وەکوو حەزانە وەری مەگرە، بەڵام وەکوو ئەوەی کە مافی دایکایەتی و مافی سیلەی ڕەحم و لێپرسینەوە و جار جار تەلەفۆنێک و هەدیە بۆ ناردنێک، هەر بۆ ئەوەی

لینک