وەرگرتنی میراتی مارەیی دایک
بەڕێزێك ئەپرسێ: ئێمە دوو خوشکین دایکمان مردووە باوکیشمان مردووە، ئاڵتوونی دایکم لای باوکم بووە، بەڵام دایکم لای مەلا مار کراوە، عەقدی زەواجی نییە، ئەتوانین بە شەرع بە شایەت داوای حەقی خۆمان بکەین لە ئاڵتونی دایکم؟ مامەکانم و پورم شایەتن، باوکم ژنی دووەمی ماوە و مناڵی هەیە.
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەڵێ ئەم دوو خوشکە بەڕێزە ئەگەر مارەییەکەی دایکیان لای باوکیان بووە وە باوکیان مارییەکەی کاتی خۆی نەداوە بە دایکیان، ئێستا ئەو ماری یە قەرزە لە زیمەی باوکیاندا، وە بە میراتی دایکیان بۆ ئەمان ماوەتەوە، مادام ئەمان شایەتیان هەیە بەوەی کە دایکیان لای مەلا مارە کراوە وە مارەییەکی وەرنەگرتووە ئەتوانن لە میراتیەکەی باوکیان داوای مارییەکەی دایکیان بکەنەوە وەکوو بەشە میراتی بۆ خۆیان، وە لەو بەشە میراتییەی تریش کە باوکیان بە جێی هێشتووە هەر بەریان ئەکەوێ. بەڵێ ئێوە ئەتوانن داوای بکەنەوە وە مادەم بەڵگەتان هەیە، مافی خۆتان داوای بکەن. -
لینک