ڕێکەوتنی پارێزەرەکان لەگەڵ ئەفسەر و پۆلیسەکانی بنکە و دادگاکان.
بەڕێزێك ئەپرسێ: من هاوسەرەکەم چوار دەفتەر دۆلاری لە ئیشی تەکسی دایە، مانگانە بڕێک پارەی لێ وەردەگرین، بەڵام لەو پارەیە پاشەکەوت و شتی نییە ڕێک دەیدین بە مەسرەف، ئایا لەو پارەیە زەکات دەکەوێ؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەگەر پارەکان بۆ نموونە بە تەکسییەکان درابن، وە تەکسییەکان کڕین و فرۆشتنیان پێوە نەکرێ، وە ئینەما تەنها لە داهاتی تەکسی یەکان ئێوە پارە خەرج ئەکەن نەخێر، بەڵام ئەگەر تەکسییەکان کڕین و فرۆشتنیان پێوە ئەکرێ ئەو کات بەڵێ ئەبێ ساڵانە لە کاتی زەکاتدا ئەم تەکسیانە تەخمین بکرێ وە لە پارەکەیان دا زەکات بدرێ. کەواتە ئەبێ جەنابت لەمە بەرچاو ڕوون بی وە خۆت وەڵامەکەی خۆت بدەیتەوە، ئایا تەکسییەکان تەکسی کرێن، واتە ئێوە پارتان داوە بە سەیارەی تەکسی و کڕیوتانە، بە دەست خەڵکێکەوەیە لە کرێکەی ئێوە مەسروفم ئەکەن، ئەگەر وایە زەکاتی ناکەوێ ئەم تەکسیانە، ئەگەریش پارەتان داوە بە خەڵک مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی تەکسی پێوە ئەکا ئەوە ساڵانە ئەبێ زەکاتی ئەو پارەیە بدەن. خوای گەورەش زاناترە
لینک