25/09/2025 - 11:27 PM
21 بینراو

خوێندنی سورەتی (الجن) بەشەوان جنۆکە کۆدەکاتەوە.

عبادات

بەڕێزێك ئەپرسێ: لە سەنتەرێکی خوێندنی قورئان بۆ ئافرەتان مامۆستاکە وتوویەتی بە شەوان سوورەتی (الجن) مەخوێنن، چونکە جنەکان لەدەورت کۆدەبنەوە، ئەم قسەیە ڕاستە؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: نەخێر هیچ ڕاست نیە بەڕێزان، ئەم قسەیە ئەسڵ و ئەساسی نییە، سوورەتی (الجن) جن کۆناکاتە لە دەوری مرۆڤ، سوورەتی (الجن) سورەتێکی زۆر زۆر گەورەیە، خوای پەروەردگار لەم سورەتەدا کۆمەڵێ حەقیقەتی زۆر جوان بۆ ئێمە باس ئەکا، وە کۆمەڵێک دڵنەوایی ئەدا بە ئێمە بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەو عالەمەی کە پێی ئەوتیە عالەمی جنۆکە هیچ سڵێکمان نەبێ وە هیچ ترسێکمان نەبێ لێیان، چونکە پەروەردگار وا باسیان ئەکا وە وا وێنەیان ئەکا کە ئەمانە مەخلوقاتێکی خوان وەکو ئێمە، ئەمانە خەڵکانێکن مەئموورن بە عەبدایەتی (موکەلەفن بە عەبدایەتی)، وە ئەمانە شوێنکەوتەی پێغەمبەری ئێمەن (عليه الصلاة والسلام)، ئەمانە وەکو مرۆڤ خەڵکانی باش و خەڵکانی خراپیان تیایە، خەڵکانی زۆر ساڵحیان تیایە، زۆر خەڵکانێکی دیندار و خواناسیان تیایە، هەر وەکو ئێمە خەڵکانێکی خراپیشیان تیایە، وە خوای پەروەردگار هەر لەم سوورەتەدا نەفی ئەوە ئەکا بەوەی کە جن عیلمی غەیب بزانێ، وە نەفی ئەوە ئەکا بەوەی کە غەیری پەروەردگار هیچ پێغەمبەرێکیشی عیلمی غەیبی زانی بێ، وە نەفی ئەوە ئەکا کە خوای پەروەردگار بە وەی کە ئەم جنۆکانە موقەڕەب بن لە عالەمێکدا بەوەی ئیتلاعیان هەبێ لەسەر ئەسراری غەیب، وە باسی ئەوەشمان بۆ ئەکا هەر لەم سوورەتەدا بۆ ئەوەی پێغەمبەر (ﷺ) مەئموور بووە بە تەبلیغی ئەوان وە ئەوانیش وەکو ئێمە قیامەتێکیان هەیە وە سزا و پاداشت و بەهەشت و جەهەننەم شمولی ئەوانیش ئەکا. لەبەر ئەوە خوێندنی ئەم سوورەتە موبارەکە هیچ ترس و سڵەمینەوەیەک بۆ ئینسان دروست نەکا وە ئینسان کە ئەیخوێنێ لە مەعانییەکانی تێ بگا، وە لەوە تێبگا کە عالەمی جنۆکەکان عالەمێکن وەکو ئێمە دروست کراوی پەروەردگارن، هیچ زیانیان بۆ هیچ کەسێک نییە مەگەر لەسەر مەشیئەی پەروەردگار نەبێ، وە ئەوانە عالەمێکی سەربەخۆن هیچ حەزێک بە تێکەڵی عالەمی مرۆڤەکان ناکەن، وە هیچ پەیوەندییەکیان بە عالەمی مرۆڤەکانەوە نییە، لەبەرەوە هیچ ترسێکی نابێ ئەم بابەتە، وە ئەو خوشکە بەڕێزانە، ئەو مامۆستا بەڕێزە ئەوەی کە ئەگەر وای گوتی بێ فیعلەن ئەترسم بە هەڵە گەشتبێتە ئەوان، ئەگەر مامۆستاکە وای گوتبێ بەهەڵە مامۆستاکە تێگەیشتووە، ئەگەر خوێندکارەکانیش بە هەڵە حاڵی بوو بن ئەوە پێویست ئەکا سڵیان نەبێ لەو مەوزوعە.

لینک