25/09/2025 - 11:25 PM
17 بینراو

عمولەی حەواڵەی کارتە بانکییەکان

مامەڵەدارییەکان

بەڕێزێک ئەپرسێ دەربارەی کارتە بانکییەکان (ماستەرکارت)، دەڵێ: ئەگەر بتەوێ (100 دۆلاری) تێ بکەی دەبێ چەند دۆلاری زیاد بدەی حەقی تەحویل کردن، ئایا ئەمەش هەر زیاد و کەم نییە لە پارەکە؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: نا بەڕێزەکەم، تۆ (100) دۆلارت داوە بۆ بانقەکە و (100) دۆلارت داخڵ کردووە، دوای تۆ ئەتەوێ ئەم پارەیەت بۆ حەواڵە بکەن بە دوبەی، یا بۆت حەواڵە بکەن بۆ تورکیا، یا بۆت حەواڵە بکەن بۆ صین، یا بۆت حەواڵە بکەن بۆ هەر وڵاتێکی تر، ئەو عەمولەی حەواڵەکە وەرئەگرێ، ئەوە دوو شتی جیاوازن، تۆ لە ئیداعدا دەرهەمێکت نەداوە، چووی (100) دۆلار یا هەزار دۆلارت داخڵ کردووە، هەزار دۆلار لە ڕەقەم حسابیەکەتدا هەیە، وە ئەگەر ئەم پارەیە تەحویل نەکەی کەس پارەت لێ وەرناگرێ، بەڵام کە تەحویلە ئەکەی ئەو کاتە پاری حەواڵەکەت لێ وەردەگیرێ، هیچ ئیشکالێکی شەرعی نییە، وە ئەمە نابێ بە ڕیبا. خوای گەورەش زاناترە

لینک