واژۆی ئەندازیار لەسەر جێبەجێکردنی پڕۆژەکان.
بەڕێزێك ئەپرسێ: من ئەندازیارم ،ساڵانە عەقد ئەکەین لەگەڵ مەکتەبی نووسینگە ئەندازیارییەکان بۆ ماوەی ساڵێک لە بەرامبەر بڕە پارەیەک، دەڵێ ئێمە تەنها عەقدەکە ئیمزا ئەکەین لەسەر مەسوولیەتی خۆیان، ئێمەش چەند پرۆژەیەک بەڕێوە دەبەین بەڵام ئێمە تەنها ئیمزا دەکەین وە سەردانی پڕۆژەکان ناکەین، ئایا ئەو ئیشە حەڵاڵە؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: نەخێر حەرامە، تۆ کاتێک وەکو ئەندازیارێک ئیمزا ئەکەی پارە لەسەر ئیمزاکە وەردەگری تۆ مەفروزە تەواو ئاگات لە کاری ئەم پڕۆژانە هەبووبێت، چونکە تۆ شایەتی دانە ئیمزاکە، بەوەی کە من ئاگادارم مەرجە تەندروستییەکان وە مەرجە ئەندازیارییەکان لەم پڕۆژانەدا بوونیان هەیە، خۆشت ئەڵێی ئێمە سەردان ناکەین وە پرۆژەکان نابینین، ئەی چۆن ئیمزا ئەکەی بەڕێزەکەم؟ لەبەر ئەوە ئەگەر متمانەی تەواوتان هەیە بەوەی ئەم پڕۆژانە بە پێی مەرجە هەندەسییەکان کراون وە خیلافیان تیا نەبووە وە ئەم کەسانەی کە بەڵێندەرن یان خاوەنی پرۆژەکانن خەڵکانێکی دیندارن، بە ئەخلاقن، سەر ڕاستن، دزی و فێڵ و تەڵەکە ناکەن ئەوە لەسەر مەسئولیەتی خۆتان ئەتوانن ئیمزای بکەن، بەڵام ئەگەر خەڵکەکە ناناسن وە بە گومانن لێیان وە دڵنیان نین لێیان، هەندێک جار کە دڵنیا لەوەی کە ئەمانە پڕۆژەکانیان مەرجی هەندەسیان تیا نییە، ئەو ئیمزایە حەرامە ئەیکەن، ئەو ئەو پارەیەش وەری ئەگرن لە دەرئەنجامی ئەو ئیمزایە هەمووی حەرامە، چونکە ئەمانە ئەمانەتن ئەم پڕۆژانە، دوای خەڵکی تێ ئەچێ یان بۆ خەڵک ئەکرێ، ئەگەر مەرجەکانیان تیا نەبێ دزی کراوە، غەش کراوە، فێڵ کراوە، بە ئیمزای ئێوەش غەشەکە چۆتە سەر و فێڵەکە کراوە، کەواتە بەشداری ئەو حەرامەن.
لینک