25/09/2025 - 08:25 AM
18 بینراو

حیکمەتی نەسخ و نەسخی ئایەتی ڕەجم لەقورئاندا.

گشتی

بەڕێزێك ئەپرسێ: دەمێکە ئەم پرسیارە لە مێشکمدا دروست بووە، لە قورئاندا خوای پەروەردگار فەرموویەتی: (هەر ئایەتێک لابنێین ئەوە باشتر لەو ئایەتە یان وەکوو ئەو دایدەنێینەوە)، باشە ئەی کە ئایەتی ڕەجم نەسخ کراوەتەوە و لاچووە ئەی جێگرەوەکەی کامەیە؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وەڵام: یەکەم: کە خوای پەروەردگار ئەفەرمووێ: ﴿مَا نَنسَخْ مِنْ آيَةٍ أَوْ نُنسِهَا نَأْتِ بِخَيْرٍ مِّنْهَا أَوْ مِثْلِهَا ۗ.. ﴾، عولەما ئەفەرموون: ئەمە بە نیسبەت ئەسڵی خیتابەکە خۆی نییە، بە نیسبەت حاڵی خەڵکەوەیە، چونکە خیتابی خوا وە حوکمی خوا هەمووی باشترینە، باش و باشتر نییە لە حوکمی خوای پەروەردگاردا، هەموو حوکمەکانی خوا باشترینن، بەڵام بە نیسبەت حاڵی ئێمەوە خوای پەروەردگار بۆ ئەم قۆناغە حوکمێک دائەنێ بۆ قۆناغێکی تر حوکمێک دائەنێ موراحەتن بۆ حاڵی ئێمە، ئەم حوکمە بۆ ئەم قۆناغە باشترینە، حوکمەکەی تر بۆ ئەو قۆناغە باشترینە، هەر هەردووکیان بۆ کات و شوێنی خۆیان باشترینن. خاڵی دووەم: (بە نیسبەت ئایەتی ڕەجم کە لە قورئاندا لاچووە)، خوای پەروەردگار ڕەجمی لا نەبردووە، وە ئینەما تەنها خوێندنەوەی ئایەتەکە، ئێمە سێ جۆر نەسخمان هەیە لە قورئاندا، نەسخمان هەیە پێ ئەوترێ نەسخی (الحكم و التلاوة) ، نەسخمان هەیە پێ ئەوترێ نەسخی (الحكم دون التلاوة)، نەسخێکمان هەیە پێ ئەوترێ نەسخی (التلاوة دون الحكم)، ئەم نەسخەی کە لە ئایەتی ڕەجمدا ڕوویداوە ئەمە ( نسخ التلاوة دون الحكم) ە، واتە بەس ئایەتەکە نەماوە کە نایخوێنینەوە، بەڵام حوکمەکە ئیشی پێ ئەکرێ تا قیامەت. لەبەر ئەوە ئەوە نییە بڵێی ئەی جێگرەوەکەی کوانێ، لانەبراوە تا جێگرەوەی هەبێ، حوکمەکە هەر حوکمی ڕەجمەو پێشتر خوێندراوەتەوە ئێستا نەخوێندراوە بەڵام لە تەتبیقی عەمەلییفا ماوەتەوە، هیچ گرفتێکی تیا نییە. خوای گەورەش زاناترە

لینک