مەرجە پیاوی باش هاوسەری باشی هەبێت و بەپێچەوانەوە؟
بەڕێزێك ئەپرسێ: لە ژیانی واقیعیدا کەسی خراپ ئەبینین کەچی ژنەکەی هەتا بڵێی لە خواترس و بە تەقوایە، ئایا لە هیچ سەرچاوەیەکدا هەیە کە خوای پەروەردگار بە حەتمی گوتبێتی (کە خوا بۆ کەسی پاک، ئیللا کەسانی پاک بە نسیب ئەکا و بۆ خەڵکانی خراپ ئیللا خەڵکانی خراپ)؟ ئەگەر وایە بۆ خێزانی دوو پێغەمبەر ئەهلی دۆزەخن؟ ئەی بۆچی خەڵک کانێکی پاک نەبوون؟ ئەی بۆچی خێزانی فیرعەون شووی کرد بە پیسترین کەس؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وەڵام: دیارە مەبەستی ئەو ئایەتیەی کە خوای پەروەردگار ئەفەرمووێ: ﴿الْخَبِيثَاتُ لِلْخَبِيثِينَ وَالْخَبِيثُونَ لِلْخَبِيثَاتِ ۖ وَالطَّيِّبَاتُ لِلطَّيِّبِينَ وَالطَّيِّبُونَ لِلطَّيِّبَاتِ ۚ﴾. ئەمە بەڕێزان، ئەمە ئیرادەیەکی شەرعی خوای پەروەردگارە نەک ئیڕادەیەکی کەونی قەدەری، ئێمە جیاوازی بکەین لە نێوان ئەوەی پەروەردگار دوو ئیڕادەی هەیە، ئیرادەیکی کەونی قەدەری هەیە، ئەم ئیڕادە کەونی قەدەرییە ئەو ئیڕادەیەیە کە ئێمە بە سەرماندا جێبەجێ ئەبێ وە ئێمە بژاردەمان نییە لە جێبەجێکردنیدا، وەکوو مەسەلەی تەمەن، وەکو مەسەلەی ڕەگەز، وەکوو مەسەلەی هەڵبژاردنی نەتەوە، ئەمانە ئێمە بژاردەمان نییە، پێی ئەوترێ (ئیرادە کەونیەکەی خوا)، بەرپرسیاریش نین، ئێستا بۆ نموونە ئێمە کوردینە، خوا لێی پێچینەوەمان لەگەڵ ئەکا لە قیامەت بۆ کورد بووین؟ نەخێر خوا لێپێچێنەوەمان لەگەڵدا ئەکا بۆ پیاو بووین یا ژن بووین؟ نەخێر، خوا لێپێچینەوەمان لەگەڵدا ئەکا بۆ جوان بووین یان ناشرین بووین؟ نەخێر، خوا لێپێچینەوەمان لەگەڵدا ئەکا بۆ باڵامان بەرز بووە یان باڵامان کورت بووە؟ نەخێر، چونکە ئەمانە بژاردەی پەروەردگارن، لەسەر چی پەروەردەگار موحاسەبە ئەکا؟ لەسەر (ئیرادە شەرعیەکەی)، ئیرادە شەرعیەکەی کە ئەوەیە داوامان لێ ئەکا وە بژاردە هی ئێمەیە ئەیکەین یان نایکەین، خوای پەروەردگار لەم دوو ئایەتەدا ئەفەرمووێ: (مەفروزە خەڵکانی باش هاوسەرگیری لەگەڵ خەڵکانی باشدا بکەن، وە خەڵکانی خراپ لە جینسی خۆیاندا هاوسەر گیری بکەن، هاوسەرگیری لەگەڵ خەڵکانی خراپدا بکەن)، ئەم ئیرادە شەرعییە جێبەجێ ئەبێ یان جێبەجێ نابێ؟ هەندێک جار جێبەجێ نابێ، هەندێک جار پیاوێکی زۆر باشمان هەیە ژنەکەی خراپە، هەندێک جار پیاوێکی خراپمان هەیە ژنەکەی باشە، ئەوە ئێمەین جێبەجێمان نەکردووە، ئەمە فەڕز نییە بڵێی ئیللا ئەم ئیرادەیەی خوا وایە وە سوننەتی خوا گۆڕانکاری بە سەرادا نایەت، شتی وانیە لە ئەسڵدا، خوای گەورەش وای نەفەرمووە، ئەمە تێگەیشتنی هەڵەیە بۆ ئایەتەکە. کەواتە خوا ڕێنمووییمان ئەکا ئەفەرمووێ: (زەواج لەگەڵ خەڵکی باشدا بکەن)، ئەوەی کە پێغەمبەر ئەفەرمووێ (ﷺ): (إذا خطب إليكم من ترضون دينه وخلقه فزوجوه)، (ئەگەر کەسێک داوای هاوسەرگیری لێ کردن لە دین و ئەخلاقی ڕازی بوون زەواجی لەگەڵدا بکەن)، بەس هەیە شووی کردووە بە بێ دینێك، ئێ ئەمە بێ فەرمانی پەروەردگاری کردووە، سەرپێچی فەرمانەکەی خوای کردووە، بژاردەیەکی هەڵەی کردووە کە ئەم کاری کردووە، بەڵام ئیرادەکە کەونی نییە، بڵێین ( ئێمە سەپاوە بە سەرماندا هەر ئەبێ باش لەگەڵ باش و خراپ لەگەڵ خراپدا)، وە زەواجی ئەو دوو پێغەمبەرە بەڕێزەش لەگەڵ ئەو ئافرەتانە تەبریراتی تری هەیە، دیارە یەکەم: لەوانەیە لە شەریعەتی ئەوانە ئەم کارە حەرام نەبووبێت، وە لە شەریعەتی ئێمەدا حەرام کراوە. دووەم: لەوانەی ئەم پێغەمبەر بەڕێزانە پێش پێغەمبەرایەتی و پەیامی پێغەمبەرایەتییان زەواجیان کردووە لەگەڵ ئەو ئافرەتانە، وە دوای ئەوەی کە پەیامی پێغەمبەرایەتییان بۆ هاتووە ئومێدیان هەبووە تموحمیان هەبووە بۆ ئەوەی کە ئەمانە موسڵمانبن وە حەرام نەبووە ئەمانە ئەگەر ئافرەتەکانیان، خێزانەکانیان موسڵمان نەبێ، دوای خوای پەروەردەگار خێزانەکانیشی لەناو بردوون. وە مەوزوعی ئاسیاش کە خێزانی فیرعوون بووە هەروا بووە، ئەو کاتی کە ئاسیا خێزانی فیرعەون بووە ئاسیا خۆشی باوەڕدار نەبووە، وە کە زەواجی لەگەڵدا کردووە باوەڕدار نەبووە، دوایی لە دەعوەی موسا، کە لە دەعوەی موسا (عليه الصلاة والسلام) گوێ ئەگرێ، ئیمان دێنێ، وە دواتریش ئەوەیە فیرعەون شەهیدی ئەکا، وە لەناو ئەچێ ئەم ئافرەتە بەڕێزە. کەواتە ئێمە ئەڵێین بژاردەی ئێمەیە ئێستا، ئێمە خۆمان ئەتوانین زەواج بکەین لەگەڵ کەسی بێدین، ئەشتوانین زەواج بکەین لەگەڵ کەسی موسڵمان، لەسەر یەکەمیان سزا وەرەگرین، لەسەر دووەم پاداشت وەردەگرین، هەردوو بژاردەکە ئەتوانین بیکەین؟ بەڵێ، ئازادین؟ بەڵێ، کەواتە ئەمە پێی ئەوترێ (ئیڕادەی شەرعی خوای پەروەردگار)، بۆیە وەکوو ئیرادەی کەونی سەیر نەکرێ. خوای گەورەش زاناترە
لینک