وێنەکێشانی منداڵ
بەڕێزێك ئەپرسێ: منداڵەکانم زۆر حەز لە ڕەسم دەکەن، منیش نازانم ڕێگا ڕاستەکە چییە، تکایە وەڵام.
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئاساییە مناڵەکان ئەگەر ڕەسم بکەن، وێنە بکێشن، لە ئێستاوە ڕایان بێنێ لەسەر ئەوەی کە وێنەی سروشت زیاتر بکێشن، وێنەی ڕووەک، وێنەی سروشت ئەم وێنانە بکێشن، وە فێریان بکرێ بۆ وەی کە وێنەی مرۆڤی ئاسایی یان ئاژەڵ و گیانلەبەر نەکێشن، ئەگەر کێشایشیان با ئەوەندە وێنەکەی بکێشن کە جسمەکەی پێ تەواو نابێت، وە ئەگەر ئەمانە بۆ فێرکاری بن یان بۆ خوێندن و ئەو بابەتە بن ئەوە ئاساییە ئەگەر هاتوو لاشەی مرۆڤیش بە تەواوەتی دروستبکەن هیچ کێشەی نیە، بەڵام دواتر بسردرێتەوە وە ئەم منداڵانە هەوڵ بدرێ لە سەرەتاوە پەروەردەیەکی ئایینی تەندروست بکرێن، وە ڕێکاری ئەوەیان فێر بکرێ بەوەی کە لە پیشەکەیاندا، لە کارەکەیاندا تەجاوزی سنووری حەڵاڵ نەکەن. خوای گەورەش زاناترە
لینک