25/09/2025 - 12:31 AM
14 بینراو

بوونی خاڵی سەرەتا و کۆتا بۆ خوای گەورە.

گشتی

بەڕێزێك ئەپرسێ: کاتێک ئێمە ئەڵێین دەربارەی سیفاتەکانی خوای پەروەردگار (هُوَ الْأَوَّلُ وَالْآخِرُ)، واتە: (هیچ شتێک لە پێش خوای گەورەوە نەبووە وە هیچ شتێک لە دوای خوای گەورەوە نابێ)، ئایا واتای خوای گەورە سەرەتای هەبووە، کە ئەڵێین هیچ لە پێشیەوە نەبووە یەعنی چۆن؟

وەڵام

وەڵام: یەعنی ئەوەی کە خوای پەروەردگار، ئەوەی کە ئێمە تەسەوری ئەکەین لە بۆچوون، لە خەیاڵ، خەیاڵمان بۆ کوێ ئەڕوا کە سەرەتای ئەم بوونەوەرە لەوێوە سەرچاوەی گرتبێ خوای پەروەردگار سەرەتایەک بۆ بوونی نییە، واتە بوونی پەروەردگار هەمیشەییە، قورسە ئەمە بۆ ئەوەی ئێمە لێی تێ بگەین، چونکە ئێمە تەنها تەسەوری ئەوە ئەکەین ئەوەی لەم گەردوونەدا هەیە سەرەتایەکی هەیە وە کۆتاییەکی هەیە، ئەوەی کە خاوە نی ئەم گەردوونەیە بەم قاعیدەیە مامەڵەی لەگەڵ ناکرێ، ئەوەی کە پەروەردگارە بە قەواعیدی عەقڵ و ڕێساکانی ئێمە (کە ئێمە خۆمان دامان ڕشتووە پێی گەیشتووین) بەوە مامەڵەی لەگەڵ ناکرێ، لەبەر ئەو خوای پەروەردگار سەرەتایەک بۆ بوونی نییە وە خاڵێك بۆ کۆتایی پەروەردگار نییە. دوای ئەڵێ: ئەی چۆن بڵێی خوای پەروەردگار کۆتایی نییە؟ خۆ بەهەشت و دۆزەخیش بێ کۆتان، ئەی چۆن لەگەڵ ئەمەدا یەک ئەکاتەوە کە بڵێین خوای پروەردگار خاڵی کۆتایی نییە؟ وەڵام: تەبعەن ئەمانە مەخلوقی خوان وە خوای گەورە و ویستی وایە ئەمانە بێ کۆتایی بن، زۆر جیاوازە لەوەی کە خوایەک ویستی وایە کە دوو جێگا، دوو شوێن بمێننەوە بۆ سزا و پاداشت، بۆ ئەو خەڵکانەی کە گوێ ڕایەڵی فەرمانەکانی بوون لە دنیاو ئەوانەی سەرپێشی فەرمانەکانی دونیایان کردووە بە ویستی خوا ئەمانە هەمیشەین، وە هەر کات پەروەردگار مەشیئەی لەسەری بێ ئەتوانێ لەناویان بەرێ، بەڵام ئەمە بۆ خوا سەحیح نییە، هیچ کەس وە هیچ کات ناتوانێ مەشیئەی وا بێ خاڵێک بۆ کۆتایی خوای پەروەردگار دابنێ، وەئینەما خوای پەروەردگار زاتێکی ئەزەلی و هەمیشەییە، ئەم خاڵانە نابێ لای ئێمەی موسڵمان تێکەڵ بن. بۆیە ئەڵێین (هو الأولُ فليس قبلكَ شيءٌ ، وهو الآخِرُ فليس بعده شيءٌ )، (ئەو کەسەیە کە زاتێکە خاڵی سەرەتا بۆ بوونی نییە، بوونێکی هەمیشەیی هەیە، وە خاڵێک بۆ کۆتایی نییە)، وە ئینەما بوونێکی ئەزەلی هەیە پەروەردگار. خوای گەورەش زاناترە

لینک