نوسینەوەی قورئان لەسەر زاراوەی قوڕەیش.
بەڕێزێك ئەپرسێ: حەدیسێکمان هەیە کە گوایە ئیمامی عوسمان فەرموویەتی بەزیدو هاوەڵەکانی: (ئەگەر خیلافێکتان هەبوو لەسەر نووسینەوەی قورئان بە زمانی قوریش بینووستنەوە، چونکە بە زمانی ئەوان دابەزیوە)، ئەمە لە واتای چییە؟ لە کاتێکدا قورئان بە تەنها بە زمانی قوریش دانەبەزیووە بەڵکوو بە حەوت لەهجە دابەزیوە، ئەڵێ تۆ بڵێی ئیمامی عوسمان ئاگای لە حەوت لەهجەکە نەبووبێت؟ هەندێک ئەڵێن مەبەست پێی نووسینی پیتەکانە، ئەگەر ئەوە بێ ئایا قورئان تەنها بە نووسینی قوریشی نووسراوە سەرەتا؟ وە ئەوەی ئەگەر کاتبی وەحی قورەیشی نەبوو بێت.
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وەڵام: یەکەم ئەمە حەدیس نییە بۆ مەعلوماتی بەڕێزتان، دووەم ئیمامی عوسمان کە ئەمەی بە زەید و هاوەڵانی گوتووە ئەمە لە بابەتی نووسینەوەی قورئاندا بووە، قورئان دوو جار جەمع کراوە، جەمعێکیان لە سەردەمی ئەو بوو بکردا بووە ( ڕەزا و ڕەحمەتی خوای لێ بێ)، جەمعێکیان لە سەردەمی پێشەوا عیسماندا بووە (ڕەزا و ڕەحمەتی خوا لە هەموویان بێ). عوسمان لە بابەتی نووسینەوەی قورئاندا، ئێمە ئەزانین قورئان پێغەمەری خوا ئەفەرموێ (ﷺ) : (بە حەوت لەهجە هاتووەتە خوارەوە) ، یەکێک لە لەهجەهاتەکان لەهجەی قوڕەیشە، ئەگەر لەهجەی قوڕەیش لەگەڵ لەهجەیەکی تر خیلافی هەبووبێ ئەو کاتە، چونکە لەهجەی پێغەمبەر (ﷺ) خۆی قوڕەیشی بووە، وە پێغەمبەری خوا (ﷺ) لەهجەی قوڕەش لەهجەی زاڵ بووە، فەرمویەتی بەو لەهجەیە بنووسن کە لەهجەی پێغەمبەر بووە، کە لەهجەی قوریشە، لەبەر ئەوە فیعلە قورئان لەسەر حەوت زاراوە هاتۆتە خوارەوە، بەڵام زاراوی ئەو زاراوەیەی ئێمە ئێستا پێی ئەخوێین ئەو زاراوەیەیە کە زاراوەی ئیمامی عوسمانە کە خەڵکی لەسەر کۆکردۆتەوە، وە زاراوەی موفەزەلیش تیایە زاراوەی قوڕیش بووە، ئەوانەی کە نەماون لەبەر ئەوەی کاتێک ئەو قورئانە هاتۆتە خوارەوە بەو لەهەجاتانە عەرەب زۆر شارەزا نەبوون لە لەهجەی قوڕەیش، کە قورئان هاتە خوارەوە خەڵک شارەزایی تەواوی پەیای کرد لە لەهجەی قوڕەیش، وە ئەم لەهجانی تر دواتر خەریک بوو خیلافی دروست ئەکرد لە بەینی سەحابەدا، حەزرەتی عوسمان (ڕەزا و ڕەحمەتی خوای لێ بێ)، هەموو لەهجەکانی تری هێنا قورئانێکی نووسیەوە بە لەهجەی قوڕەیش، وە باقی لەهەجاتەکانی لابرد بۆئەوەی خیلاف لە بەینی ئەسحاب و ئوممەتی پێغەمبەردا (ﷺ) دروست نەبێ. کەواتە هۆکارەکەی ئەمە بوو، و ەئەمە حەدیس نەبوو، وەئینەما فەرمای شتێکی عوسمان بوو (ڕەزا و ڕەحمەتی خوای لێی بێ)، وە سەحابە هەموویان موتەفیق بوون لەسەر ئەم کارە، وە خزمەتێکی گەورەی کرد ئەم کارە، وە بن بڕی ئەو خیلاف و جیاوازییەی کرد کە دواتر بە لەهجاتی قورئان ئەگەر بماتە ئێستا دروست ئەبوو، وە ئەو کاتە خەڵک زۆر زۆر زەحمەت بوو بەوەی کە لێک تێک گەیشتنیان لەسەر ئەم بابەتانە بۆ دروست بێ، ئێمە ئێستا لەسەر کە قیڕائاتی عشر کێشەمان بۆ دروست ئەبێ، خەڵکێکی زۆر ئەوەندە بێ ئاگایە لە قورئان کە بە قیرائەیەک بۆی ئەخوێنی ئەڵێ "وەڵڵا غەلەتی کرد"، لە کاتێکدا ئەمە قیرائاتی عەشرە، جا ئەگەر لەهجاتی سەبیع بمانایە ئەو کاتە هەر مەگەر خوا بزانێ ئەو خەڵکە چەند خیلافی بۆی دروست ئەبوو. لەبەر ئەوە هیچ گرفتێکی نییە، وە ئەوانەی کە کاتیبی وەحی بوون بە لەهجات نووسیویانەتەوە، دواتر هەموویان ئیتیباعی ئەو لەهجەیان کردووە کە بووە بە لەهجەی موعتەمەد، وە ئیجماعی سەحابی لەسەر دروست بووە. خوای گەورەش زاناترە
لینک